Accessibility links

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆک:‌ ئاواره‌کان هێشتا له‌ شوێنی وادا ده‌ژین شیاوی ژیانی مرۆڤ نین

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆک ده‌ڵێت 800،000 هه‌زار ئاواره‌ له‌ پارێزگای دهۆکن و گرفتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێ بوونه‌ به‌ تایبه‌تی ئێستا که‌ زستانێکی ساردو ووشک به‌ ڕێگاوه‌یه. ئه‌و ده‌شڵێت رۆشی ئاواره‌کانی دهۆک باش نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌ ئاوارانه‌ی روویان ده‌ دهۆک کردووه‌ له‌ تواناو شیانی ئه‌م پارێزگایه‌ زۆر زیاتره‌.

فه‌هیم عه‌بدوڵڵا له‌ میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، داوا له‌ وڵاتانی خێرخواز و ئه‌وانه‌ ئه‌زمونی چاکیان له‌و بواره‌دا هه‌یه‌ ده‌کات یارمه‌تی زیاتری ئاواره‌کان بدرێت. ئه‌و ده‌ڵێت‌‌ ئاواره‌کان هێشتا له‌ شوێنی وادا ده‌ژین شیاوی ژیانی مرۆڤ نین.

XS
SM
MD
LG