Accessibility links

پنتاگۆن پشـتڕاستی ده‌کاته‌وه‌ یه‌ک له‌ باره‌کان که‌وتووه‌ته‌ ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه‌

  • Shayan Pasha

وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ پـشـتڕاست ده‌کات چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ کۆی ئه‌و 28 باره‌ چه‌ک و که‌ره‌سـته‌ پـزیشـکیـیه‌ی بۆ هێزه‌کانی شه‌ڕوانانی کورد له‌ کۆبانی به‌ فڕۆکه‌ به‌ردراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، یه‌کێـک له‌و به‌سـتانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ ده‌سـتی میلیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیـیه‌وه‌.

کارلا باب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ پنتاگۆن له‌ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و شایان پاشا له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ کوردی ئاماده‌ی کردووه‌:

پنتاگۆن پشتڕاستیکرده‌وه‌ که‌ میلیشیاکانی گرۆپی ده‌وڵه‌تی یسلامی ناسراو به‌ داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌کێك له‌و 28 به‌سته‌یه‌ی چه‌ك و که‌ره‌سته‌ی پزیشکییه‌دا گرتبوو ئه‌وانه‌ی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بۆ شه‌ڕڤانانی کو‌رد له‌ کۆبانی هه‌ڵدرابوونه‌ خواره‌وه‌. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارلا بۆب ئه‌م ڕاپۆرته‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌.

کۆلۆ‌نێل ستیڤ واڕن وته‌بێژی پنتاگۆن گوتی دوو له‌و 28 به‌‌سته‌ چەک و کەرستە پزیشکیانەی له‌ لایه‌ن وڵاته‌ یه‌کگرۆکانی ئه‌مه‌ریکاوه ‌ هه‌ڵدراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ شه‌ڕڤانانی کورد ئه‌وانه‌ی به‌گژ گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش چۆنه‌ته‌وه‌، نه‌گه‌یشتبووه‌ ده‌ست هاوپه‌یمانه‌کانمان.

کۆلونێل وارن گوتی ئێمه‌ ڕامانگه‌یاندبوو که‌ یه‌کێک له‌و به‌سته‌ چەک و کەرستە پزیشکیانە بزر و فه‌وتابوو ، له‌و ساکه‌وه‌ پێدا چۆنه‌وه‌مان کرد‌ و بۆمان ده‌رکه‌وت دووه‌م به‌سته‌ی چەک و کەرستە پزیشکێکان له‌ڕێ دروستی لایدابوو و به‌رده‌ستی دوژمن که‌و‌تبوو. کۆتایی وته‌که‌ی.

جێی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ ئه‌و باره‌ی که‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕڤانانی کوردی له‌ کۆبانی هاڵدابووه‌ خواره‌وه‌ بریتی بوون له‌ چه‌کی پچووك، نارنجۆکی ده‌ستی و که‌ره‌سته‌کانی بزیشکی.

وارن هه‌روه‌ها گوتی پێده‌چێت ئه‌و به‌سته‌ چەک و کەرستە پزیشکیانەی که‌ له‌ڕی په‌ڕه‌شووته‌وه‌ هه‌ڵدرابوونه‌ خوارێ به‌هۆی باوه‌ له‌ڕێی درۆستیان لایدابێت. گوتیشی ئه‌و زیانه‌ نه‌بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا:

کۆلۆنیل وارن گوتی ئڵبه‌ته‌ له‌و جۆره‌ کرداره‌ له‌شکرییه‌نا‌دا که‌مێك هه‌ڵه‌ ڕۆده‌دات. له‌ڕاستێدا ئیمه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆتینی فڕۆکه‌کانمان به‌ زیاده‌وه‌ بارده‌که‌ین، چۆنکه‌ ده‌زانین ڕه‌نگه‌ به‌شێك له‌ باره‌که‌ به‌فیڕۆبچێت. کۆتایی وته‌که‌ی.

جێی ئاماژه‌بۆکردنه‌له‌ڕۆژی سیشه‌ممه‌دا شرێتێکی ڤیدیۆ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێکی میدیای سه‌ر به‌ گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش نیشانی ده‌دات تۆندڕه‌وان له ‌پاڵ بڕێکی زۆری چه‌ك و که‌ره‌سته‌وه‌ بوون.

وارن گوتی ئه‌و چه‌کانه‌ی که‌ له‌و به‌سته‌ چەک و کەرستە پزیشکیانەی بون هێنده‌ نین که‌ دوژمن بتوانێت هێچ جۆره‌ پێشکه‌وتنێکی پێوه‌ بکات.

به‌ڵام گوتیشی که‌ 26 به‌‌سته‌ چەک و کەرستە پزیشکیانە ده‌ست هێزه‌ دۆسته‌کانمان که‌وتوون و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو یارمه‌تیان ده‌دات له‌ هێنانه‌ دێ مه‌به‌سته‌که‌یان.

ئیدریس نه‌عسان وته‌بێژی شه‌ڕڤانانی کو‌رد له‌ کۆبانی هه‌ر‌وه‌ها له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گه‌شبینییه‌که‌ی کۆڵونیڵ وارنی دووپاتکرده‌وه‌:

نه‌عسان گوتی ئێمه‌ هه‌ر له ‌سه‌ره‌تای ئه‌و هیڕشانه‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی و هاوپه‌یمانمان ڕاکه‌یاندبوو که‌ پێویستێمان به‌ یارمه‌تێکانیان له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌و یارمه‌تییانه‌ ده‌توانێن گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له‌ناوبه‌رین. کۆتایی وته‌که‌ی.

فه‌رمانده‌ی ناوه‌‌ندی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێیت فڕۆکه‌ جه‌نگێکانی ئه‌مه‌ریکا شه‌ش هیڕشیان له‌ ڕۆژانی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجامدابوو.

هێزه‌کانی شه‌ڕڤانانی کورد به‌ پشتیوانی هیڕشه‌کانی ئاسمانی هاوپه‌یمان چه‌نده‌ها هه‌فته‌یه‌ ڕێیان له‌ ده‌ستگرتنی گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر کۆبانی گرتووه‌.

هاوکات له‌ عیراقیش، به‌ده‌یه‌ها هیڕشی ئاسمانی هاوپه‌یمان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تیداوه‌ له‌ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی هیڕشه‌کانی گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر به‌نداوی ستراتیژی موسڵ.

کۆڵونیل ستیڤن وارن ده‌ڵێیت دوژمن له‌ نزیک به‌نداوی موسڵه‌وه‌ هیڕشی کردبوو به‌ڵام توانرا له‌ ڕێ ‌ تێکه‌ڵێك له‌ هیڕشه‌کانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی عیراقی شکستیان پێبهێنرێت. کۆتایی وته‌که‌ی

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی له‌شکری ئه‌مریکا ده‌ڵێیت هیڕشه‌کان له‌ چه‌ند ئامانجێکی گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دابوو.

شایانی باسه‌ ئه‌و به‌نداوه‌ گه‌وره‌یه‌ش به‌شێکی گرنگی ژێرخانی عیراقه‌ که‌ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یا داعش به‌رده‌وام هیڕشی له‌سه‌ر ده‌کات.

XS
SM
MD
LG