له ماوه‌ی یه‌ک مانگی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر شوێنی کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیه‌کان له سوریا سه‌دان چه‌کداری سه‌ر به داعش کوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا هاتووه 553 که‌س به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیانه‌وه کوژراون، له‌وانه 464 که‌سیان چه‌کداری داعش بوون و زۆربه‌یان له نزیک کۆبانی کوژراون. هه‌روه‌ها 57 که‌سیش له‌و کوژراوانه سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره‌ی باڵی قاعیده له سوریا بوون. ده‌شڵێت زۆربه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی کوژراون که‌سانی بیانی بوون.
به‌یانـنامه‌که باس له‌وه‌ش ده‌کات 32 که‌سی سیڤیلیش کوژراون و زۆربه‌یان به‌و هێرشه ئاسمانیـیانه پـێوه‌بوون که کراونه‌ته سه‌ر ناوچه نه‌وتیـیه‌کانی له ژێر ده‌سـتی تێرۆرسـتاندایه. له نێویاندا 6 منداڵ و 5 ژن هه‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له 23 ی مانگی نۆوه ده‌سـتیانکرد به بۆردومانکردنی شوێنی تێرۆرسـتان له سوریا ، واته پاش مانگ و نیوێـک له‌وه‌ی له عێراق ده‌سـتیانپـێـکرد.
بۆردومانه‌کان ڕۆڵێـکی به‌رچاویان هه‌بووه له لاوازکردنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاری کۆبانی.