Accessibility links

ئارام گه‌ردی: له‌و بروایه‌دا نییم به‌رپرسه‌ باڵاکان له‌ بازرگانیدا له‌گه‌ڵ دا‌عش ده‌ستگیر بکرێن

  • Jani Diylan

Aram Gardi

Aram Gardi

ئارام گه‌ردی: له‌و بروایه‌دا نییم به‌رپرسه‌ باڵاکان له‌ بازرگانیدا له‌گه‌ڵ دا‌عش ده‌ستگیر بکرێن

نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ دنگۆێ ئه‌وه‌ بڵاو بوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ که‌سانێک، به‌رپرسانێک،بازرگانانێک به‌ کرین و فرۆشتنی نه‌وت و ئۆتۆمۆبیله‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا تێگلاوون. له‌به‌ر چاو گرتنی کرداره‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌ تیرۆریستیه‌ دژ به‌ گه‌لی کورد، شیانی کارێکی وا هه‌یه‌؟

ئارام گه‌ردی پارێزه‌ر و راوێژکار له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی راشکاوانه‌ مرۆڤ باسی ئه‌و کاره‌ بکات، ناکرێ نکۆڵی له‌وه‌ بکرێ ئه‌و کاره‌ کراوه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکاش ئاگاێ لێیه‌، ده‌سه‌ڵاتی کوردیش دانی پێ داناوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کت ئاشکراو و روون، وورده‌ کاریه‌کان وه‌کو پێویست دیار نیین. کاک ئارام ده‌ڵێت له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کان وورده‌ کاریه‌کان هه‌یه‌ به‌ڵام نادرکێنن و تا ئێستا نه‌گه‌ێشتوه‌ته‌ ده‌ستی هاووڵاتی و بزانرێ. کاک ئارام ده‌شڵێت ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سن گوێ له‌وه‌ ناگرن که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بریاری ده‌رکردووه‌ که‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش نه‌کرێ و قه‌ده‌غه‌ بکرێ، گوێ له‌وه‌ ناگرن که‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ په‌ێوه‌سته‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و بازرگانی کردن به‌ یاسا و کاریگه‌ری زۆر نه‌رینی له‌سه‌ر ره‌وشی کوردستان هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ کاری خائینانه‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ردرێت. کاک دیسانه‌وه‌ ده‌ڵی پێشبینی ئه‌وه‌ ئه‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ستگیریش کرابن، ئه‌وانه‌ نیین به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان بن".

XS
SM
MD
LG