پـۆلیسی ئۆتاوای پایته‌ختی که‌نه‌دا ده‌ڵێت هێزه‌کانی به لایه‌نی که‌م یه‌ک که‌سیان له‌وانه کوشتووه که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناو په‌رله‌مان و ده‌وروبه‌ری ته‌قه‌یان کردبوو. ده‌شڵێت هێشـتا 2 یان 3 که‌سی دیکه ماون که به دوایانه‌وه‌ن و یه‌کێـکیان پـێده‌چێت له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ببـێت.
هێزه‌کانی پـۆلیس چوارده‌وری ناوچه‌که‌یان گرتووه و داوایان له خه‌ڵکی کردووه له ده‌وروبه‌ری په‌رله‌مان دوربکه‌ونه‌وه و له ماڵه‌کانیان بمێنـنه‌وه.
پـۆلیس گوتیشی هه‌روه‌ها لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دوو ڕووداوی دیکه‌ی ته‌قه‌کردنی ئه‌مڕۆ ده‌کات که له نزیک مۆنۆمێنتی قوربانیـیانی جه‌نگ و کۆمه‌ڵه بازاڕێـک بوون.
ڕادیۆی که‌نه‌دا که له زاری شایه‌تحاڵانه‌وه بڵاویکرده‌وه، ده‌ڵێت سه‌ره‌تا چه‌ند چه‌کدارێـک ته‌قه‌یان له سه‌ربازێـک کردووه که پاسه‌وانی له مۆنۆمێنته‌که ده‌کرد و به سه‌ختی برینداریان کردووه و پاشان چه‌کداره‌کان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ڕۆیشـتوون و شه‌ڕه ته‌قه له ناو په‌رله‌مان ڕوویداوه. گوتوشیانه یه‌ک له چه‌کداره‌کان تاپڕی دوو لووله‌یی پـێبووه و جامانه‌یه‌کی له مل پـێچابوو که نه‌قشی عه‌ره‌بی له‌سه‌ربووه.
به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ سه‌ربازه‌که به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتداوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش که‌سێـکی که‌نه‌دی که ئاینی خۆی بۆ موسڵمان گۆڕیبوو و بووبوو به توندڕه‌و له پارکێـکی ئۆتۆمبیلی نزیک شاری مۆنتریال 2 سه‌ربازی به ئۆتۆمبیل کرد به ژێره‌وه و دوێنێ سێشه‌ممه یه‌ک له‌و سه‌ربازانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتدا.
جێی ئاماژه‌یه داعش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له ڕاگه‌یاندنێـکدا داوای له لایه‌نگرانی کرد له سه‌رانسه‌ری جیهان په‌لاماری که‌سانی بیانی بده‌ن، ئه‌وانه‌ی وڵاته‌کانیان له هاوپه‌یمانێتی دژی داعشدا به‌شـداری ده‌که‌ن.