Accessibility links

هێمن سه‌یدی: خۆشحاڵین زلهێزێک وه‌کو ئه‌مه‌ریکا هاوکاری کوردی رۆژئاوا ده‌کات

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

هێمن سه‌یدی: خۆشحاڵین زلهێزێک وه‌کو ئه‌مه‌ریکا هاوکاری کوردی رۆژئاوا ده‌کات

تا چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش هه‌ر وه‌کو باس ده‌کرا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌ نه‌بوو کاریگه‌رانه‌تر له‌ کۆبانی دا رۆڵی هه‌بێت و جان کێری ووتی کۆبانی هه‌ره‌ کار و ئه‌رکی ئێمه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌مرو ده‌بینین وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان چه‌ک، ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سته‌ی مرۆڤایه‌تیانه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ کۆبانی. ئاخۆ چی بوو له‌ پڕدا ئه‌م گۆڕانه‌ له‌ رێبازی ئه‌مه‌ریکاداهاته‌ کایه‌وه‌؟

هێمن سه‌ێدی چاودێر و لێکۆڵه‌ری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێبینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ڵی جان کێری ووتی که‌ "پێویسته‌ یارمه‌تی کورده‌ دلێره‌کان بکه‌ێن" ئه‌وه‌ بۆ خۆێ گۆڕانێکی زۆر گرنگ بوو و راستیه‌که‌ی نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ریکا باقی زلهێزه‌کانیش، ئه‌وانه‌ی تاکو ئێستا بریارده‌ری سه‌ره‌کی بوون له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێیان خۆش نه‌بوو ئه‌کته‌رێکی سه‌ربه‌خۆ بێته‌ مه‌ێدان، ئاڵۆگۆرێک روو بدات له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وان بێت. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌لێت به‌ڵام نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی رۆژئاوا نه‌بینن و پشت گوێ بخه‌ن و سانسۆری بکه‌ن، گه‌وره‌یی رۆژئاوا که‌ به‌ راستی مێژوویی ساز کرد، له‌وه‌ زیاتر بکرێ حاشای لێ بکه‌ێت، بکرێ پشت گوێ بخرێت. کاک هێمن ده‌شڵێت ئاستی ئاڵوگۆڕه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوو، گه‌وره‌یی و مێژوو سازی کۆبانی ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوو که‌ وورده‌ وورده‌ له‌ وڵاتانی ناوچه‌ را بگره‌ هه‌تا زلهێزێک وه‌کو ئه‌مه‌ریکا دانی پێ ئه‌نا، وه‌ ئێستاش خۆشحالم که‌ ئه‌مه‌ریکا دێت یارمه‌تی ده‌کات وه‌ پێیم وایه‌ ده‌یه‌وێت له‌و گۆڕانه‌ گه‌وره‌یه‌، له‌و مێژوو فاصله‌دا ده‌ورێکی هه‌بێ"

XS
SM
MD
LG