به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند که‌وا بڕیاری داوه به‌م نزیکانه فڕۆکه‌ی دیده‌وانی خۆی له ئاسمانی سوریا بسوڕێنێته‌وه به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
مایکڵ فاڵۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه له نامه‌یه‌کیدا بۆ یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌ی نووسیویه‌تی به‌م زووانه فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی جۆریReaper و فڕۆکه‌ی جۆری Rivet Joint به‌سه‌ر سوریا ده‌فڕن، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیایه له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و تێرۆرزمه‌ی له‌و وڵاته‌وه ده‌رده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌و چه‌کانه به‌کارناهێنرێن که له فڕۆکه‌ی جۆری Reaper دا هه‌ن، چونکه ئه‌م کاره پـێویستی به موڵه‌تێـکی نوێی په‌رله‌مان هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسـمانی له عێراق له دژی داعش په‌سه‌ندکرد، هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته له 38 هێرشی ئاسمانی له عێراق به‌شداریکردووه.