سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌ڵێت تاران له‌گه‌ڵ عێراقی دراوسێی ڕاده‌وه‌ستێت له شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وه سو‌ننه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه له تاران به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی گوتووه ئێران هه‌تا دوا ڕۆژ ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌گرێته‌به‌ر.
ڕۆحانی گو‌تیشی ئێران له دابینکردنی ڕاوێژکارانی له‌شکری و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی گرت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌وه‌ی وه‌ک پـێویست یارمه‌تی عێراقیانی نه‌داوه.
له لایه‌کی تره‌وه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ناو و ده‌وربه‌ری پایته‌ختی عێراق له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا به‌لایه‌نی که‌م 19 که‌س بوونه قوربانی ، که ئه‌وه‌ش دواترینه له‌و هێرشانه‌ی ڕۆژانه له عێراق ده‌کرێن و پایته‌ختی گرتۆته‌وه له‌م ده‌مه‌ی حکومه‌تی به‌ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان له‌و وڵاته‌دا گیریان به‌ده‌ست گروپی خراپکارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه خواردووه.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن هیڕشی هه‌ره کوشنده‌یان له دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه بوو له‌و ده‌مه‌ی دوو ماشینی بۆمبڕێژکراو له نزیک رێستورانتی ئه‌لحه‌بانییه له ناوچه‌ی تالیبیه له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا 15 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌لایه‌نی که‌م 32 که‌سیش برینداربوون.
پێشتریش بۆمبێك له بازاڕێکی کراوه له ناوچه‌ی ئه‌بو ده‌شیر له باشوری به‌غدا ته‌قییه‌وه، که گه‌ره‌کێکی به‌زۆرینه‌ی شیعه‌یه و له ئاکامدا 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12 که‌س برینداربوون.