فڕۆکه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کۆبانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌ڵداوه‌ته خوارێ.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی په‌یه‌ده له ئه‌وروپا ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێی گه‌یشتووه ته‌واوی ئه‌و کۆمه‌ک و یارمه‌تیانه که‌وتوونه‌ته ده‌ستی یه‌په‌گه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ده‌مێکه یه‌په‌گه پێویستی به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه و ئه‌م هاوکاریانه به‌س نین و پێویست به زیاتره.
زوهات کۆبانی ده‌ڵێت هاوکاریه‌کانی دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یه‌ندرانه یه‌په‌گه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕانکاری له هاوسه‌نگی هاوکێشه‌ی شه‌ڕی کۆبانی.
به‌ڕێز کۆبانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی گومانی تیادا نییه گه‌یاندنی ئه‌م کۆمه‌کانه کاریگه‌ریشی ده‌بێت به‌سه‌ر یه‌کێتی ئه‌وروپاوه و ده‌شڵێت ئێستا هه‌ماهه‌نگیه‌ک هه‌یه له نێوان ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و وڵاتانی تری هاوۆه‌یمانێتی جیهانیدا دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، وه‌ک ئه‌و پشتیوانیه‌ی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا بۆ کۆبانی کردویه‌تیه بڕیار.
له میانه‌ی و تووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی په‌یه‌ده له ئه‌وروپا ده‌ڵێت هاوکاریه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کۆبانی ئاماژه‌یه‌که بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد بۆ هه‌بوونی هاوهه‌ڵوێستی.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌م کۆمه‌کانه‌ی دابینکردووه و فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یاندویانه، به‌ڵام پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگه‌یاندنی پێچه‌وانه‌ی یه‌کتریان له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و کۆمه‌کانه بڵاوکرده‌وه.
زوهات کۆبانی ده‌ڵێت سوپاسی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین بۆ هاوکاریه‌کانیان و ده‌شڵێت حکومه‌تی هه‌رێمیش له چه‌ند لایه‌نێک پێکهاتووه و پارتی و یه‌کێتیش وه‌ک دوو لایه‌ن به‌شدارن له حکومه‌تی باشوردا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: