Accessibility links

چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌غدا و شاری که‌ربه‌لای باشوری عێراق ده‌یان کوژراو و برینداریان لێده‌که‌ونه‌وه‌

  • VOA News

چوار ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ له‌ شاری که‌ربه‌لای باشوری عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون 41 که‌س برینداربوون.

له‌ به‌غدای پایته‌ختیش، خۆکوژێـک خۆی له‌ نێو نوێژه‌که‌راندا له‌ حوسه‌ینیـیه‌ی خه‌یراتی ناوچه‌ی سنکی ناوه‌ڕاستی شاره‌که‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 17 که‌س کوژراون و 28 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ش خۆکوژێـک خۆی ته‌قانده‌وه‌ له‌ حوسه‌ینیـیه‌ی عه‌باس ئه‌لعادلی له‌ ناوچه‌ی حارسیـیه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه‌ 28 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 20 که‌سیش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG