وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری دا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ قارمانه کورده‌کانی کۆبانی ڕه‌وانه بکات، ئه‌وانه‌ی ئێستا له شاری کۆبانی له شه‌ڕدان له دژی چه‌کدارانی داعش.
جان کێری ڕۆژی دووشه‌ممه له جاکارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نووسیا ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌ڵوێسـتێـکی نابه‌رپرسانه ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه پشـتگیریـیان نه‌که‌ین و هه‌روه‌ها له ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه زۆر سه‌خت ده‌بێت .
پاشان گوتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له نیگه‌رانیـیه‌کانی تورکیا تێده‌گات که ئه‌و کوردانه په‌یوه‌ندیـیان به کۆمه‌ڵێـکی کوردیـیه‌وه هه‌یه که ئانکه‌ره به توندی له دژێتی. گوتیشی ئه‌م هه‌نگاوه بێ گومان پـێویست بوو بنرێت له به‌رامبه‌ر ڕه‌وشه‌که‌ی کۆبانی که به قه‌یرانێـکی هه‌نووکه‌یی وه‌سفیکرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتی " داعش کۆبانی کردووه به شوێنی شه‌ڕی خۆی و هێرش ده‌کاته سه‌ر کۆمه‌ڵێـکی بچوکی خه‌ڵکی له‌وێ که باڵی کۆمه‌ڵێـکن هاوڕێ تورکه‌کانمان له دژیانن، به‌ڵام ئه‌وان قاره‌مانانه شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن و ئێمه ناتوانین چاومان له ئاستیاندا دابخه‌ین.
جان کێری له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتیشی ئه‌مه‌ریکا داوای له ئانکه‌ره کردووه ڕێگه به هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بدات له ڕێگه‌ی تورکیاوه به‌ره‌و کۆبانی بچن تاوه‌کو یارمه‌تی هێزه‌کانی یه‌په‌گه بده‌ن.