له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا که هه‌رێمی کوردستانی عێراقی پیادا ڕه‌ت ده‌بێت، له ڕووی ئاسایشیه‌وه که شه‌ڕی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامه و له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنیشه‌وه که کێشه‌ی ئابوری به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رۆکی هه‌رێمی گرتووه، جارێکی تریش پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دێنه‌وه باس له ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی نێوانیان ده‌که‌نه‌وه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین
ڕێبه‌رانی ئه‌م دوو زلهێزه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێن پێویست به پێداچوونه‌وه هه‌یه به‌م ڕێکه‌وتنه‌دا.
پێشتر هه‌ندێک له ڕێبه‌رانی هه‌ردوو لایه‌ن ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد که ڕێکه‌وتنه‌که‌یان کۆتایی پێهاتووه.
ئه‌م پێداچوونه‌وه‌یه‌ی ئێستا باسی لێوه ده‌که‌ن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌یه یان بۆ گونجاندنیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی نوێ‌دا؟
به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی دواترین هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ڕێزبه‌ندی هێزه سیاسیه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات، پارتی دیموکراتی کوردستان به پله‌ی یه‌ک هات و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پله‌ی دووه‌م و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه پله سێ.
ئێستا پێده‌چێت په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌وپه‌ڕی خراپیدا بێت. گه‌ر ته‌نها سه‌رنجێک له ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو لا بدرێت جا له میدیا فه‌رمیه‌کانیانه‌وه بێت یان له میدیا سێبه‌ریه‌کانیاندا ئه‌م ڕاستیه به ئاشکرایی ده‌رده‌که‌وێت .
ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی نه‌یتوانی کۆتایی بێنێت به دیارده‌ی هه‌بوونی ده‌ڤه‌ری زه‌رد و ده‌ڤه‌ری سه‌وز و هه‌روه‌هاش ئه‌م ڕێکه‌وتنه نه‌یتوانی ڕۆبچێته ناو لایه‌نگرانی پارتی و یه‌کێتیشه‌وه.
یه‌کێک له پرسیاره‌کانی تر ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م پێداچوونه‌وه‌یه به‌م ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌دا کرایه‌وه چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاماده‌یی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کرێت له مه‌یدانی سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: