Accessibility links

مه‌حموود ڕه‌زا: ووڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌بێت فشار بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ندێک وڵاتانی داخراوی ئیسلام کرانه‌وه‌ له‌کۆمه‌ڵگای خۆیاندا بکه‌ن.

  • Wrya Kalle

مه‌حموود ڕه‌زا

مه‌حموود ڕه‌زا

سه‌رهه‌ڵدانی ڕێکخراوی داعش بۆته‌ گرفت بۆ ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌که‌ و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی نێوده‌وڵوه‌تی، ئه‌مه‌ش چه‌ند پرسیارێکی به‌دوای‌ خۆێدا هێناوه‌.

ئایا داعش دیارده‌یه‌کی نامۆیه‌ یان له‌دایکبووی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی له‌با‌ره‌؟، ئاخۆ هاوپه‌یمانی ناوده‌وڵه‌تی ئه‌تو‌انیت داعش له‌ناو به‌رێت؟ یاخوود چۆن ئه‌توانرێت ڕه‌گی داعش ووشك بکرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و چاودێری سیاسی مه‌حموود ڕازا سازداوه‌.

مه‌حموود ڕه‌زا ده‌ڵێت: کۆمه‌ڵیک زه‌مینه‌ی فکریی و سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته ‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش، له‌وانه،‌ فقهی ئیسلام و ڕۆڵی سونه‌و شیعه‌ و به‌کافرکردنی یه‌کتری، هه‌روه‌ها به‌هه‌ردووکیان هه‌موو ئاینه‌ ئاسمانی و نائاسمانیه‌کانی‌که‌ کافر ئه‌که‌ن، وه‌ک جووله‌که‌ و فه‌له ‌و ئێزدی و کاکه‌یی و هتد.

له‌ڕوویه‌کی‌که‌وه‌ هۆکاره‌که‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ی ئاینی و خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ناو دنیای ئیسلامدا و به‌سه‌قه‌تی ده‌زانێت و ده‌ڵێت پێویستی به‌چاکردن هه‌یه‌.

هۆکارێکی ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ پرۆگرامی خۆێندن له‌ قووتابخانه‌ ئاینیه‌کانی ووڵاتانی ئیسلامیدا و زۆرینه‌ی باسی سووره‌ته‌ تووندوتیژه‌کان به‌کاردێنن بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ له‌قووتابخانه‌ و په‌یمانگا و زانکۆ گه‌وره‌کانی جیهانی ئیسلام وه‌ک زانکۆی ئه‌زهه‌ر و حه‌وزه‌ی زانستی ئاینی قووم.

XS
SM
MD
LG