Accessibility links

عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 60 که‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌


Execution

Execution

عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 60 که‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌

بیرۆێ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ده‌ڵێت به‌لای که‌م له‌ ساڵی 2014 تا ئێستا 60 که‌س له‌ وڵاته‌که‌دا له‌ سێداره‌دراوه‌ و نگرانی ده‌ربریوه‌ سه‌باره‌ت به‌ شیانی له‌ باربردنی داد له‌ وڵاته‌که‌دا.

له‌ راپۆرتێکدا که‌ ئه‌مرۆ بڵاو بوه‌ته‌وه‌ جێگری بیرۆی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ووتی ئه‌و رێژه‌ له‌ سێداره‌ دان بۆ نۆ ( 9) مانگی ساڵی 2014 دایه‌. راپۆرته‌که‌‌ نگرانی ده‌ربریوه‌ سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی سزای مردن له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیه‌وه‌ پاش ریفۆرمکردنی له‌ ساڵ 2005.

راپۆرته‌که‌ له‌ ئاماژه‌کردندا به‌ ئاماری وه‌زاره‌تی داد هه‌ر له‌ مانگی 8 ساڵی 2014 وه‌ نزیکه‌ی 1،724 زیندانی چاوه‌ڕوانی له‌ سێداره‌ داندان.

عێراق به‌ شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ سێداره‌ دان بۆ سزای مردن به‌ کار ده‌هێنیت. بریاری مردن بۆ زۆر تاوان ده‌درێت له‌ نێوانیان کرداره‌کانی تیرۆریستی.

XS
SM
MD
LG