Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران: ڤایرۆس توانای هه‌یه‌ پێکهاته‌ی خۆی بگۆڕێت

  • Wrya Kalle

Dr. Kamaran Mustafa Saeed

Dr. Kamaran Mustafa Saeed

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا له‌چه‌ند ووڵاتێکی ‌ئه‌فریکاو پاشان گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریکا سه‌رنجی چه‌ند ناوه‌ندێکی بۆخۆی ڕاکێشاو، به‌تایبه‌تی میدیاکان، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ تووشبوو به‌ڤایرۆسه‌که‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کرێت، له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

له‌باره‌ی سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌و نیشانه‌کانی و شێوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی و خۆپاراستن لێی له‌گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا دکتۆر کامه‌ران مسته‌فا سه‌عید بزیشکی خێزانی له‌هۆڵه‌ندا ڕوونکردنه‌وه‌ی داوه‌.

‌دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت: له‌ساڵی 1976دا له‌ووڵاتی کۆنگۆ له‌ده‌وروبه‌ری ڕووباری ئیبۆلا ده‌رکه‌وتوه‌ و به‌ناوی ئه‌و ڕوباره‌و ناو نراوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ڤایرۆسه‌ و ڤایرۆسیش توانای هه‌یه‌ پێکهاته‌ی خۆی بگۆڕێت نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ش ده‌گۆڕێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت نیشانه‌کانی له‌سه‌ره‌تادا هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی ئینفلوه‌نزایه،‌‌ به‌قوڕگ ئێشان و ماسولکه‌ ئێشان و بێهێزی و لاوزای و ئازاری جوومگه‌کان و له‌رزووتا ده‌ستپێده‌کات، له‌دوای هه‌فته‌ی یه‌که‌م و به‌رده‌وامبوونی نه‌خۆشیه‌که‌ نیشانه‌کان ده‌گۆڕێت بۆ تایه‌کی به‌رز و ژانه‌سه‌رێکی به‌هێز، بۆیه‌ له‌وسه‌روه‌خته‌دا ده‌بیت دڵنیابوون هه‌بێت ئایا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌لاریایه‌ یاخوود ئیبۆلایه‌.

XS
SM
MD
LG