تۆپبارانه‌کان له ده‌وروبه‌ری کۆبانی ده‌ستپێکاته‌وه
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن فرۆکه‌کانی هاوپه‌ێمانان له کاتی شه‌ودا هه‌شت هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌نجام داوون له کاتێکدا شه‌ر به‌رده‌وامه بۆ کۆننترۆڵکردنی شاری کۆبانی.
هێزه‌کانی هاوپه‌ێمانان به‌لای که‌م 6 هێرشی ئاسمانیان له کۆبانی ئه‌نجام داوون وه زۆرتریش بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی تری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. پزشکانی کورد له شاره‌که‌دا ده‌ڵێن به‌لای که‌م چوار که‌س بریندار بوونه.
به‌یانی روژی یه‌کشه‌ممه هێمنیه‌کی کورتی به خۆیه‌وه بینیوه له تۆپبارانکردنی میلیشیاکان بۆ سه‌ر شاره‌که، به‌ڵام په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سکات بۆب له به‌ری سنوری تورکیاوه را ده‌گه‌ێنیت که پاش نێوه‌روو ته‌قه و تۆپباران په‌ره‌ی سه‌ندووه، که هه‌ندی تۆپیش که‌وتوونه‌ته به‌شی رۆژئاوای کۆبانی و هه‌ندێکیش نزدیک به په‌رینه‌وه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ تورکیا.
سه‌رچاوه کوردیه‌کان به سکات بۆب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان ووت به جۆرێک باره‌که له کۆبانی باشتر بوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت توانیویانه هه‌ندێ له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریش کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه.
میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ ماوه‌ی مانگێکه له شه‌ری شه‌رڤانانی کورددان بۆ کۆنترۆڵکردنی شاره‌که.