شه‌ڕه‌کانی کۆبانی هه‌ر ته‌نها شه‌ڕێک نین له پێناو پاراستنی شارێکدا، هه‌ر ته‌نها پێکدادانێک نییه سنورێکی دیاریکراوی گرتبێته‌وه.
ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م شه‌ڕه کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له هه‌ردوو مه‌ودای کورتخایه‌ن و درێژخایه‌نیشدا.
چۆن؟ با تورکیا به نمونه وه‌ربگرین. له پاش ماوه‌یه‌ک له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕه‌کانی کۆبانی، ئیمرالی و قه‌ندیلیش هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وتنی کۆبانی و که‌وتنه ژێرده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێته هۆکار بۆ که‌وتن و شکست پێهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا.
میوانه‌کانی مێزگرد:
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
له‌م سه‌ر و به‌نده‌دا و کاتێک جیهان چاوی بڕیوه‌ته دۆسێی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداریی تورکیا له شه‌ڕی دژی داعشدا فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا، بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆردومان ده‌کات له ده‌مێکدا هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانێتی جیهانی هه‌روادێ و قورس تر بۆردومانی چه‌کداره توندڕه‌وه سوننه‌کانی داعش ده‌که‌ن.
ئێستا نیگه‌رانی زۆرتره وه‌ک له هیوا به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه له تورکیادا.
ئه‌م هیوایانه بۆ که‌م ده‌بنه‌وه؟ شه‌قامی کوردی بۆ به نیگه‌رانیه‌وه له‌م ڕه‌وشه ده‌ڕوانێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: