Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: بڕیاری پاڵپشتیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوا له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه‌


په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگداندا به‌ کۆی ده‌نگ و له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی هه‌موو حزبه‌کانه‌وه‌ بڕیارێـک په‌سه‌ندکرا بۆ پاڵپشتیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوا.

له‌ بڕیاره‌که‌دا هاتووه‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پاڵپشتی له‌ خواستی گه‌لی رۆژئاوا ده‌كات له‌ هه‌ر جۆر و شێوه‌ خۆ به‌ڕێوه‌بردنێكدا که‌ بۆخۆیانی ده‌سـتنیشـان ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ بڕیاره‌که‌ داوا له‌ حکومه‌تی کوردسـتان ده‌کرێت به‌پـێی ئه‌و توانا دارایی‌یه‌ی هه‌یه‌تی هاوکاری گه‌لی ڕۆژئاوا بکات. حکومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ بدات تورکیا قایل بکات ده‌روازه‌یه‌ک بۆ یارمه‌تیدانی کۆبانی بکاته‌وه‌. پاشان حکومه‌تی هه‌رێم داوا له‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بکات هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاوا پـڕچه‌ک بکات و ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌ فڕین بۆ گه‌لی ڕۆژئاوا بڕیاربدات و به‌ هانای خه‌ڵکی ئاواره‌ی ڕۆژئاواشه‌وه‌ بچێت.

پـرسیار:
ئایا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کار بۆ جێبه‌جێـکردنی ده‌کات؟
خاڵه‌کانی ئه‌م بڕیاره‌ هه‌تا چه‌ند شیانی جێبه‌جێکردنیان هه‌یه‌؟
کاردانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌ ناوه‌ندیـیه‌کانی عێراق و سوریا و تورکیا و ئێران چۆن ده‌بن؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
فرست سۆفى، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
تاریق جه‌وهه‌ر، ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.

XS
SM
MD
LG