رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی که‌مایه‌تییه‌کان بنکه له له‌نده‌ن له راپۆرتێکی پینجشه‌ممه بڵاوی کردۆته‌وه ده‌ڵێت تائێستا له ئه‌مساڵدا، 12،000 مه‌ده‌نی له‌عێڕاق کوژراون زۆربه‌یان به‌ده‌ستی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و که‌مایه‌تییه‌کان رووبه‌ڕووی پاکتاوکردنی نیژادین و قوربانیانی سه‌ره‌کین.
رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی که‌مایه‌تییه‌کان ده‌شڵێت چه‌ندین کۆمه‌ڵگای وه‌ک مه‌سیحییه‌کان، یه‌زیدییه‌کان و تورکمان رووبه‌ڕووی کوشتن،رفاندن و توندوتیژی جنسی کراون و ده مه‌ترسی له‌ناوچوندان له عێڕاق.
رۆژنامه‌وان نارین شه‌مۆ به ده‌نگی ئه‌مریکای گوت زانیارییه‌کانی له‌م راپۆرته‌دا باس ده‌کرێن سه‌تا سه‌ت راستن، کوشتن، ئاواره بون، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان و به تاڵان بردنی ماڵ وحاڵی که‌مینه‌کان هه‌مووی ڕاسته به‌ڵام کاری توندوتیژی جنسی، کوشتنی منداڵان و فرۆشتنی ژنان و بازرگانی به‌ژنان ته‌نیا به‌سه‌ر یه‌زیدییه‌کاندا هاتووه.