وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جان کێری داوای کردووه سرنج بدرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رفاندن، به کۆیله‌کردن و ده‌ستدرێژی ناموس بۆ سه‌ر کچان و ژنانی که‌مایه‌تییه‌کان له لایه‌ن ملیتانه‌کانی رێکخراوی تێرۆریستی داعش و به نمونه‌ی "چه‌په‌ڵی ودڕنده‌یی" ئه‌و گروپه ناوی برد.
خه‌یری بۆزانی به‌رپرسی گشتی کاروباری یه‌زیدییه‌کان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکومه‌تی هه‌رێم به ده‌نگی ئه‌مریکا گوتی نزیکه‌ی چوارهه‌زار ژن،کچ و منداڵی یه‌زیدی ده‌ده‌ست تێرۆریستانی داعش دان. به‌ڕێز بۆزانی ده‌شڵێت ده‌بێت ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ڕێکخراوه تێرۆریستییه بن بڕ بکات و ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵکانه به ڕێگای چه‌ک و شه‌ڕ له‌ده‌ستی ڕه‌شی داعش رزگار بکرێن.