Accessibility links

ئاشکرابوونى بازرگانیکردنى نەوتى نێوان داعش و بەرپرسانى کورد توڕەیى هاوڵاتیانى لێدەکەوێتەوە


دوو بازرگان و پێنج پلەدارى سەربازى بە تۆمەتى کڕین و فرۆشتنى نەوت لەگەڵ دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام دەستگیردەکرێن، پەنجا پەرلەمانتاریش لە ڕێگەى یاداشتێکەوە بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان داواى لێکۆڵینەوە دەکەن لە بازرگانیکردنى نەوتى نێوان بەرپرسانى کورد و داعش.

ئاماژە بە سنوورى کەرکوک و خورماتوو دەکرێت بەوەى لە نێوان داعش و بەرپرساندا بازرگانى بە نەوت و ئۆتۆمبێلەوە کرابێت و تانکەرە نەوتیەکان بە ئاشکرا لە نێوان سەنگەرەکانى پێشمەرگە و داعش دا هاتوچۆیان کردبێت.

بێستون فایەق ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ، جەخت لەسەر هەبوونى بازرگانى نەوت و ئۆتۆمبێل لە نێوان داعش و بەرپرسە کوردەکاندا دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات دوو بازرگان و پێنج پلەدارى سەربازى بە هەمان تۆمەت دەستگیرکراون.

بێستون فایەق بە دەنگى ئەمه‌ریکاى ڕاگەیاند"پلەدارە سەربازیەکان و دوو بازرگانەکە بە تۆمەتى کڕین و فرۆشتنى نەوت و ئۆتۆمبێل لەگەڵ داعش دەستگیرکراون".

ئاشکرابوونى بازرگانیکردنى هەندێک لە بەرپرسانى هەرێم لەگەڵ داعش ناڕەزایەتیەکى گەورەى لە نێو دانیشتوانى هەرێم دا دروستکردووە ، ئەمەش وایکردووە پەرلەمانى کوردستان بێتە سەرخەت و داواى لێکۆڵینەوە لەو دۆسێـیه‌ بکات.

بێستون فایەق وتى"پەنجا پەرلەمانتار یاداشتێکمان ئیمزا کردووە و ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانمان کردووە ، داوامانکردووە لێکۆڵینەوە بکرێت لە دۆسێی بازرگانى نێوان داعش و بەرپرسان".

بێستون فایەق‌ى پەرلەمانتار، پێیوایە دۆسیەى کڕین و فرۆشتنى نەوت بە داعش دۆسێـیه‌کی هەستیارە و گومانى تێوەگلانى بەرپرسى باڵا لەو دۆسێـیه‌دا دەکات ، دەڵێت" لە سنوورى کەرکوک تا خورماتوو بازرگانى بە نەوتەوە کراوە لەگەڵ داعش، ئەم دۆسێـیه‌ وه‌ها ئاسان نیـیە و ڕەنگە بەرپرسى باڵا تێوە گلابێت تێیدا".

هاوکات پلەدارێکى هێزى پێشمەرگە کە لەبەر هەستیارى بابەتەکە داوایکرد ناوى بڵاونەکرێتەوە، بە دەنگى ئەمه‌ریکاى ڕاگەیاند"بە چاوى خۆیان بینیویانە تانکەرەکانى نەوت لە نێوان سەنگەرەکانى پـێشمەرگە و داعش هاتووچۆیان کردووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG