سه‌رۆک وه‌زیری ئوسترالیا ده‌ڵێت ئه‌و 200 سه‌ربازه تایبه‌ته‌ی وڵاته‌که‌ی که ڕه‌وانه‌ی عێراقیان کردوون بۆ یارمه‌تیدان له شه‌ڕی دژی داعش، نه‌یانتوانیوه بچنه وڵاته‌که‌وه، چونکه به‌غدا پاراستنی یاسایی پـێویستی بۆ بڕیار نه‌داون.
تۆنی ئابۆت ڕۆژی چوارشه‌ممه به ڕۆژنامه‌وانانی گوت سه‌ربازه‌کان له ئێسـتادا له وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بین و چاوه‌ڕێی ڕێکه‌وتنێـکی فه‌رمی ده‌که‌ن تاوه‌کو له‌و ده‌مه‌ی له‌و وڵاته‌دا ده‌بن له ڕووی یاسایی‌یه‌وه پارێزگاریـیان لێبکرێت بۆ ڕاوێژکاری و یارمه‌تیدانی له‌شـکری عێراق.
پاشان گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی و گوتی دڵنیایه له‌وه‌ی به ڕێـکه‌وتنێـک ده‌گه‌ن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که له کاتی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له نیویۆرک، ڕوونکردووه‌ته‌وه ئوسترالیا زۆر مه‌به‌سـتێـتی یارمه‌تی عێراقیـیه‌کان بدات له‌م شه‌ڕه‌ی له دژی داعش.
جێی ئاماژه‌یه له ئێسـتادا ئوسترالیا به‌شداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش له عێراقدا ده‌کات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌ی ئه‌مه‌ریکا پـێـکیهێناوه بۆ شه‌ڕی دژی داعش.