Accessibility links

نه‌گین شه‌ێخولئیسلامی: شیانی هه‌یه‌ شه‌ڕێکی قورس له‌ تورکیا بێته‌ ئاراوه‌ شار به‌ شار و گه‌ڕک به‌ گه‌ڕه‌ک

  • Jani Diylan

Negin Shekholislami

Negin Shekholislami

نه‌گین شه‌ێخولئیسلامی: شیانی هه‌یه‌ شه‌ڕێکی قورس له‌ تورکیا بێته‌ ئاراوه‌ شار به‌ شار و گه‌ڕک به‌ گه‌ڕه‌ک

هه‌ر وه‌کو ده‌بینین 24 کاتژمێر ماوه‌ بۆ ئه‌و کاته‌ی ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ تورکیا داێناوه‌ له‌ په‌ێوه‌ندی دا به‌ کێشه‌ی کۆبانی و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تو‌رکیا.

نه‌گین شه‌ێخولئیسلامی رۆژنامه‌ نووس و چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و ئاڵۆزی و بارو دۆخه‌ نا شیاوه‌ که‌ تورکیا له‌ ته‌ک وڵاتانی ناتۆ وه‌ هه‌ر وه‌ها هاوپه‌ێمانه‌کانی ستراتیژی خۆێ و ئه‌و هاوبه‌ستگیه‌ی له‌گه‌ڵ داعش دا هه‌یه‌تی، ئه‌مانه‌ هه‌موو ئه‌بێته‌‌ هۆکار‌ که‌ ئه‌و پرۆسه‌ ئاشتیه‌ که‌ دیاری کراوه‌ سه‌ر نه‌گرێت. نه‌گین خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م جاره‌ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌ڵه‌ی ئاشتی سه‌ر نه‌گرێت شه‌ڕ وه‌کو جاران نابێت، ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌نها تورکیا ناگرێته‌وه‌، شه‌ڕ ئێستاکه‌ بوه‌ته‌ به‌شێک له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ده‌شڵێت کۆبانی وه‌کو شارێکی بچووکی کوردستانی سوریا چاوی لێناکرێت، کۆبانی ئێستاکه‌ به‌شێکه‌ له‌ شه‌ڕی گه‌لێک له‌گه‌ڵ نابه‌رابه‌ری و نا عه‌داله‌تی ئه‌و پرۆژه‌ که‌ ساڵانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌کو ئیسلامی سیاسی هاتوه‌ په‌ره‌ی بده‌ن و هه‌ر جارێک به‌ شێوه‌یه‌ک خۆێ نیشان ئه‌دات. نه‌گین خانم ده‌شڵێت ئێران و وڵاتانی تریش له‌ لێواردا ئه‌وانه‌ش پرۆسه‌یه‌کن له‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ وه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ دامه‌نی هه‌موو وڵاتان ئه‌گرێته‌وه‌".

XS
SM
MD
LG