Accessibility links

نزیکه‌ی 180 هه‌زار ئاواره‌ له‌ پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدای پایته‌ختی عێراق هه‌ڵهاتوون

  • Goran Tawfeeq

به‌پـێی هه‌واڵه‌کانی یه‌که‌ ئیداریـیه‌کانی خۆرئاوای به‌غدا چه‌کدارانی داعش به‌ ئاسانی له‌ قه‌زا و ناحیـیه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار هاتوچۆ ده‌که‌ن. هه‌تا ئێسـتا سه‌نته‌ری پارێزگاکه‌ که‌ شاری ڕومادیـیه‌ به‌ ده‌ست هێزه‌کانی عێراقه‌وه‌ ماوه‌.

هیچ جموجوڵێـکی سه‌ربازیش یان به‌ هاناوه‌چوونی ئاڵۆزیـیه‌کانی به‌شه‌کانی تری پارێزگاکه‌ هه‌نگاوی بۆ نانرێت.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌زای هیتی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباریش له‌ دوێنێوه‌ هیچ هێزێـکی سوپا و پـۆلیسی عێراقی له‌و قه‌زایه‌دا بوونی نه‌ماوه‌ و دانیشتوانه‌که‌شی به‌شێـکی زۆری هه‌ڵهاتوون.

سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نباریش ڕایگه‌یاندووه‌ قه‌زای هیت به‌بێ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ کۆنترۆڵکراوه‌.

به‌پـێی ڕاگه‌یاندنی گروپه‌ چه‌کداره‌کانیش داعش 10 هه‌زار چه‌کداری ڕه‌وانه‌ی ئه‌نبار کردووه‌ و پاش کۆنترۆڵکردنی پارێزگاکه‌ ڕووه‌و پایته‌ختی عێراق هێرش ده‌بات.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ له‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌

XS
SM
MD
LG