میدیا تورکیا ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌کان له ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌وه گوتویانه هیچ ڕێکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ واشنتن‌دا نه‌کراوه بۆ به‌کارهێنانی بنکه له‌شـکریـیه‌کانی تورکیا له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌شیان به‌وه کردووه وتووێژه‌کان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێـیه.
ئه‌م ڕاپـۆرتانه پاش ڕاگه‌یاندنێـکی سوزن ڕایس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا هات که وه‌ک ده‌ڵێت ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره کراوه بۆ به‌کارهێنانی بنکه له‌شـکریـیه‌کانی تورکیا.
ئه‌م دوو جۆره ڕاگه‌یاندنه ئاماژه‌یه‌که بۆ هه‌ستیاری ئه‌م دۆسێـیه بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا که ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی ئیسلامیـیانه‌ی هه‌یه وه‌ک سه‌میح ئیدیس نووسه‌ری سیاسی له ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف باسی ده‌کات.
ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا به گشـتی زۆر زۆر دۆسێی هه‌سـتیار هه‌ن. هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بنچینه‌ی پـشـتیوانی ده‌گرێته‌وه بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وا له تورکیا، به تایبه‌تیش دۆسێی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دژی وڵاتێـکی ئیسلامی یان ڕێـکخراوێـکی ئیسلامی."
نێوه‌ندی ئه‌م مشتومڕه بنکه‌ی ئینجه‌رلیکه که یه‌کێـکه له گه‌وره‌ترین بنکه‌کانی هێزی ئاسـمانی له‌شـکری له ناوچه‌که‌دا. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دووه‌م شه‌ڕی جیهانیـیه‌وه ئه‌م بنکه‌یه‌ی به‌کارهێناوه، به‌ڵام شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن به‌کارهێنانی ئینجه‌رلیک له لایه‌ن واشنتنه‌وه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کان کۆنترۆڵکراوه و جێی مشتومڕێـکی جێگیره.
قه‌دری گورسل نووسه‌ری سیاسی له ڕۆژنامه‌ی میلـلیه‌ت ده‌ڵێت به‌ڵام چونکه بنکه‌ی ئینجه‌رلیک ته‌نها 150 کیلۆمه‌تر له به‌ره‌ی شه‌ڕی سوریاوه دوره، بۆیه جێی ئه‌و گرنگیـیه زۆره‌یه.
ده‌ڵێت "هێرشکردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له که‌شـتیـیه فڕۆکه هه‌ڵگره‌کانی که‌نداوه‌وه نه ئاسانه و نه خه‌رجیشی که‌مه. 8 کاژمێر فڕین، 2 جار پـڕکردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له ئاسـماندا، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له زرێـپۆشێـک یان ماشێنێـکی بارهه‌ڵگر بده‌یت، بنکه‌یه‌کی نزیکی هێزی ئاسمانی که پـێویسته ته‌نها بنکه‌ی ئینجه‌رلیکه، با کۆبانی به نمونه وه‌ربگرین."
وه‌ها بڕیاره شاندێـکی ئاست به‌رزی کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی تورکیا بکات به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌سه‌ر هاوکاریـیه‌کان له شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا. وه‌هاش پـێشـبینی ده‌کرێت به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئینجه‌رلیک له به‌رنامه‌ی کاردابێت.
ئانکه‌ره قایل بووه به مه‌شق و ڕاهێنانپـێـکردنی هێزه میانڕه‌وه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هه‌تا شه‌ڕی توندڕه‌وان بکه‌ن، به‌ڵام سه‌میح ئیدیس ده‌ڵێت له‌وانه‌یه واشنتن له‌سه‌ر دۆسێی بنکه‌ی ئینجه‌رلیک ڕووبه‌ڕووی هیوابڕان بـبێته‌وه.
ده‌ڵێت پـێی وانیـیه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کان ڕاسته‌وخۆ له ئینجه‌رلیکه‌وه بۆ بۆردومانکردن بفڕن ده‌شڵێت پـێی وایه له کۆتایـیدا به‌رئه‌نجام پـشـتیوانیـیه‌که زیاتر لۆژیـکی ده‌بێت.
به‌ڵام چاو‌دێر ده‌ڵێن تورکیا هه‌روادێت و فشاره‌کانی هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌کانی له‌سه‌ر زۆر ده‌بێت به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ڵوێست و هه‌نگاوێـک له لایه‌ن ئانکه‌ره‌وه دژی توندڕه‌وان.
ڕه‌خنه و ناڕه‌زایـیه‌کان هه‌روا دێت و زۆر ده‌بن به‌هۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی سوریایـیه‌کان و کوردی عێراقیش هه‌یانه بۆ دابینکردنی چه‌ک بۆ شه‌ڕوانانی کوردی سوریا له شاری کۆبانی گه‌مارۆدراودا که له‌سه‌ر سنووری تورکیا.
کاربه‌ده‌سـتان له تورکیا به‌رده‌وام پـشـتڕاستکردنه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌کارهێنانی سنووری ئاسمانی وڵاته‌که له لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه.
قه‌دری گورسل ئاگاهی ده‌دات سه‌باره‌ت به بڕیار له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئینجه‌رلیک وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت به‌رئه‌نجامی نه‌خوازراوی هه‌بێت.
ده‌ڵێت" کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی هێزی ئاسمانی ئینجه‌رلیک بۆ هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌ر داعش فاکته‌ری سه‌ره‌کیـیه بۆ دیاریکردنی ئایا تورکیا ئه‌ندامێـکی ته‌واوی هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌یه یان نا."
حکومه‌تی تورکیا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی پـێویسته هاوکاریـیه‌کان بـبه‌سـترێنه‌وه به دانانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزراو له ناو سوریادا و له ڕێی هه‌رێمی بێ فڕینه‌وه بـپارێزرێن. هه‌روه‌هاش فراوانکردنی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌وه‌ی شه‌ڕه‌که ڕژێمی سوریاش بگرێته‌وه.
هاوپه‌یمانانی تورکیا به نه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌م داوایانه‌ی تورکیایان داوه‌ته‌وه‌ن به‌ڵام شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن ئانکه‌ره له‌و بڕوایه‌دایه به‌هۆی شوێنه سـتراتیژیـیه‌که‌ی بنکه‌ی ئینجه‌رلیکه‌وه پـێـگه‌یه‌کی به‌هێزتری هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتن.