حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تی عێڕاقی ده‌بێت هێندێک هه‌نگاوی سیاسی بنێت بۆ ڕاکێشانی سۆزی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیری کردوون. ئه‌و ده‌ڵێت عێڕاق کاتی خۆی هه‌ڵه‌ی زۆری کردوون به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه، بۆ نمونه کاتێک داعش تکریت و موسڵی گرت حکومه‌تی عێڕاقی موچه‌ی له هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه بڕی که ئه‌وه هه‌له‌یه‌کی گه‌وره بوو. حه‌سه‌ن جیهاد که له په‌رله‌مانی پێشوو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری بوو ده‌شڵێت ده‌بێت خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه پاسه‌وانی نیشتیمانی دروست بکه‌ن و له لایه‌ن ئه‌مریکا یارمه‌تیان بدرێت هه‌روه‌ک چۆن له 2007 له رۆمادی و فه‌للوجه یارمه‌تیدان.
حه‌سه‌ن جیهاد ده‌شڵێت حکومه‌تی عێڕاق ده‌بێت واقیعی بێت چو‌نکه داعش ته‌وژمی هجومی هه‌یه به‌ئاراسته‌ی به‌غدا دا و ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و کاره‌ساتێکی جیهانی گه‌وره ده‌بێت جابۆیه با رێککه‌وتنی خێرا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا مۆر بکات بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له رووی شه‌رعی و قانونی بتوانێت هێزه‌کانی پیاده بکات. حه‌سه‌ن جیهاد ده‌شڵێت پاشه ڕۆژی داعش نه‌مانه چو‌نکه هیچیان بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ ناوچه‌که پێ نییه.