Accessibility links

هێزێـکی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غدا بڵاوده‌بنه‌وه‌‌ و حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت هیچ مه‌ترسیـیه‌ک نیـیه‌

  • Goran Tawfeeq

له‌ به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌وه‌ زۆربه‌ی شه‌قامه‌کانی به‌غدای پایته‌خت به‌ هێز و پـۆلیسێـکی زۆره‌وه‌ داخراون. ئه‌گه‌رچی ڕاگرتنی هاتوچۆش به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو، به‌ڵام شڵه‌ژانی ئه‌منی و مه‌ترسی په‌لاماری داعش و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ترس و تۆقاندن به‌ ڕاده‌یه‌ک پایته‌ختی عێراقی هه‌ژاندبوو که‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی داعش کۆنترۆڵی کردووه‌ و هه‌واڵه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌گوت ئاسمانی به‌غدا له‌ هه‌موو جموجۆڵێـکی جیهانی که‌وتووه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه‌ به‌ درۆخرایه‌وه‌، به‌ڵام ترسی ناو دانیشـتوانی به‌غدا نه‌ڕوێنرایه‌وه‌.

له‌ گه‌شتێـکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و گواستنه‌وه‌ی دۆخی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌مان دیمه‌نی شه‌قامه‌کان له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌که‌وه‌ ده‌بینرا. که‌ به‌ هه‌زاران هێزی سوپا و پـۆلیس و هاوڵاتیانی خۆبه‌خش به‌ چه‌که‌وه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ و سنووره‌کانی فڕۆکه‌خانه‌یان داخستبوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی فڕۆکه‌کانیش به‌ به‌رده‌وامی چاودێری ئاسمانی ناوچه‌که‌یان ده‌کرد.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ له‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌

XS
SM
MD
LG