چه‌کدارانی داعش له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سـتیانگرت به‌سه‌ر که‌مپـێـکی مه‌شق و ڕاهێنانی له‌شـکری له ڕۆژئاوای عێراق، به‌مه‌ش داعش نزیک ده‌بێته‌وه‌ه له‌وه‌ی ته‌واوی پارێزگای ئه‌نبار کۆنترۆڵ بکات.
دوو کاربه‌ده‌سـتی پارێزگای ئه‌نبار به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسـیان گوت بنکه‌ی سه‌ربازی (عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د) که ده‌که‌وێته نزیک شارۆچکه‌ی هیت، که‌وته ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ سه‌ربازه عێراقیـیه‌کاندا. هه‌روه‌ها دانیشتوانی شارۆچکه‌که‌ش هه‌واڵه‌که‌یان بۆ ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس پشـتڕاستکرده‌وه.
هاوکات چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له به‌غدای پایته‌خت ڕوویان دا و زیاتر ناوچه شیعه‌کانی گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 30 که‌س. ته‌قینه‌وه‌کان له کاتێـکدا بوون که شیعه‌کان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی تایبه‌تی خۆیان (جه‌ژنی غه‌دیر) ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و مه‌راسیمی تایبه‌تیان سازده‌کرد.
له لایه‌کی دیکه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا فیلیپ هاممۆند سه‌ردانی عێراقی کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی به‌غدا و هه‌ولێر کۆبووه‌وه.
به‌ڕێز هاممۆند ئاگاهی دا که هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان به ته‌نها به‌س نین بۆ شـکسـتهێنان به داعش و جه‌ختی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق کارێـکی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام بده‌ن.