فه‌رمانده‌یه‌تی ناوه‌ندی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا به‌یانـنامه‌یه‌کی له باره‌ی هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی له سوریا بڵاوکرده.
به‌پـێی به‌یانـنامه‌که فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه له هه‌ردوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه بۆردومانی 8 شوێنی داعشیان له سوریا کردووه، له‌وانه 7 ی له نزیک کۆبانی بوون و زیانی باشیان به داعش گه‌یاندووه.
چوار له بۆردومانه‌کان له باشوری ڕۆژئاوای شاره‌که بوون و له یه‌که‌یه‌کی گه‌وره له‌گه‌ڵ یه‌که‌یه‌کی بچوکی داعش دراوه. هه‌روه‌ها دۆشکه‌یه‌ک تێـکشکێنراوه و زیان به شوێنێـکی داعش گه‌یه‌ندراوه که لێوه‌ی چه‌کداره‌کانی هێرشیان ده‌کرد.
سێ بۆردومانه‌که‌ی دیکه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی ئه‌نجامدراوه و له‌وێش له یه‌که‌یه‌کی بچوکی داعش دراوه له‌گه‌ڵ 5 بینا که له لایه‌ن داعشه‌کانه‌وه به‌کارده‌هێنرا و هه‌روه‌ها شوێنێـک که داعش لێوه‌ی هێرشی ده‌کرد.
بۆردومانی هه‌شته‌م له ڕه‌ققه بوو، له باکوری ڕۆژئاوای شاره‌که باره‌گایه‌کی داعش وێرانکرا.