گوندنشینه کورده‌کانی سه‌ر سنووری تورکیا و سوریا له‌گه‌ڵ ئاواره‌کانی کۆبانی پـێـکه‌وه له دوره‌وه له شه‌ڕی ناو شاری کۆبانی ده‌ڕوانن که‌وا بۆ مانگێـکه درێژه‌ی کێشـاوه.
جێمی ده‌تمه‌ر له شـاری سرۆچی دیوی تورکیاوه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌ڵێت خه‌ڵکه‌که به هه‌سـتێـکی تێکه‌ڵاو له هیوا و نیگه‌رانیـیه‌وه له ڕه‌وشه‌که ده‌ڕوانن و ئێسـتا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له هاتنی زیاتری داعش ده‌که‌ن، مه‌ترسیـیان هه‌یه شاره‌که بکه‌وێته ده‌سـتی داعشه‌وه.
به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی به کوردی ئاماده‌کردووه:
داکۆکیـیه سه‌رسه‌خته‌که‌ی له کۆبانی ده‌کرێت وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌ک مانگی هێرشی به‌رده‌وامی تێرۆرسـتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی شکۆمه‌ندیـیه بۆ کورد له هه‌ردوو دیوی سنووری سوریا و تورکیا. ئاواره‌کانی کۆبانی له‌گه‌ڵ کوردی تورکیادا سه‌یری شه‌ڕه‌کان ده‌که‌ن و هیوادارن داکۆکیکاران له کۆبانی به‌و ژماره که‌م و به‌و چه‌که که‌مانه‌ی پـێیانه بتوانن به‌رده‌وام بـبن.
به‌ڵام هه‌واڵه‌کانی سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌ر وه‌ک ده‌ڵێن به لێشـاو هێرش ده‌کاته سه‌ر کۆبانی، مایه‌ی نیگه‌رانیـیه و هه‌روه‌ها زه‌نگێـکیشه.
عه‌لی ته‌مه‌ن 47 سـاڵ له گوندێـکی تورکیا له‌سه‌ر سـنوور شوانی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌ڤین کچه ته‌مه‌ن 18 سـاڵیـیه‌که‌ی له کۆبانی له‌گه‌ڵ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) دژی داعش شه‌ڕ ده‌کات. کچه‌که‌ی به مۆبایل قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردووه و پـێی گوتووه هه‌موو شه‌وێـک 60 بۆ 70 چه‌کداری داعش ده‌کوژن و ته‌واو نابن. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ک هه‌بێت لێوه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان بۆ بچێت ئه‌وا ده‌توانن پاشه‌کشه به داعش بکه‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی ڕۆژئاوا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش هه‌مان ڕای ئه‌ڤینی ته‌مه‌ن 18 سـاڵ دووباره ده‌که‌نه‌وه که شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر له سنووره‌وه خۆی کردووه به سوریادا هه‌تا په‌یوه‌ندی به یه‌په‌گه‌وه بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی باوانیشی له‌و پـلانه‌ی ئاگاداربکاته‌وه.
حکومه‌تی تورکیا ڕێگه نادات کورد بچنه ئه‌ودیو سنوور وه‌ک یارمه‌تیدانێـک له داکۆکیـکاران له کۆبانی ئه‌مه‌ش وایکردووه کوره‌کان ئانکه‌ره به په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا گوناهباربکه‌ن یانیش به‌وه‌ی تورکیا وه‌ها سه‌ریری کورد ده‌کات که له توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مه‌ترسیدارتره بۆ تورکیا.
تورکیا بۆ ماوه‌ی 30 سـاڵه شه‌ڕی دژی هه‌وڵی خودموختاری کورده‌کان ده‌کات که پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که ده‌سـتیپـێـکردووه، یه‌په‌گه‌ش به به‌شێـک له په‌که‌که داده‌نێت.
ئێسـتا پـرۆسه‌یه‌کی لارزۆکی ئاشتیـیانه هه‌یه له تورکیادا له‌گه‌ڵ کورددا، به‌ڵام چالاکوانانی په‌که‌که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کۆبانی بکه‌وێت، ئه‌وا کۆتایی به‌و پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه دێت.
نزیکه‌ی 40 که‌س کوژراون له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی خۆپـیشـاندانه توندوتیژ ئامێزه‌کانه‌وه. حکومه‌تی تورکیا خۆی ئاماده‌کردووه بۆ ئاڵۆزی زیاتر و بۆ یه‌که‌م جاریشه له چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا سه‌ربازی تورک به شار و شارۆچکه کوردیـیه‌کاندا بڵاوبکاته‌وه.
ئه‌بو به‌کر عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه و چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانێـکی کورتخایه‌نی کۆبانی کردووه. ده‌ڵێت:
" داعش له ڕووی چه‌ک و پـێداویسـتی سه‌ربازیـیه‌وه زیاتر چه‌کی پـێشـکه‌وتوویان له‌به‌رده‌سـتدایه و هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌ی که له موسڵ گرتوویانه گواستویانه‌ته‌وه بۆ کۆبانی، وه چه‌که‌کانی شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه به ڕاستی چه‌کی کۆنن و که‌من، بۆیه پـێویسـتیان به یارمه‌تی سه‌ربازی هه‌یه له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه."
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌ندێـک به‌شی کۆبانیدایه و سه‌رچاوه‌کانی یه‌په‌گه ده‌ڵێن ته‌نها ڕێڕه‌وێـکی ته‌سکی چوونه ده‌ره‌وه هه‌یه ئه‌ویش بۆ تورکیا.
هێرش ئاسـمانیـیه‌کانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر جیهادیـیه‌کان له کۆبانی ده‌کرێن، یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ کورده‌کان درێژه به به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش بده‌ن، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن که‌وتنی کۆبانی ته‌نها له‌سه‌ر کات ماوه.