Accessibility links

حیسام ده‌ستێش: ته‌نها رێکه‌وتنی په‌که‌که‌ و هێزه‌کانی نزدیک به‌ ئه‌و‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌توانی بۆ کۆبانی یارمه‌تی ده‌ر بێت

  • Jani Diylan

Hisam Dastpeysh

Hisam Dastpeysh

حیسام ده‌ستێش: ته‌نها رێکه‌وتنی په‌که‌که‌ و هێزه‌کانی نزدیک به‌ ئه‌و‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌توانی بۆ کۆبانی یارمه‌تی ده‌ر بێت

کۆبانی له‌ رۆژئاوا نموونه‌یان له‌ خۆڕاگری به‌ جیهان پێشان دا و ئه‌مرۆ کۆبانی به‌ کۆبانیگراد و ستالینگراد ناو ده‌برێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ووترێت کۆبانی ته‌نها نییه‌ له‌ کرداردا که‌س به‌ هانای نه‌گه‌یشتووه‌، ئه‌گه‌ر بێگانه‌کان به‌ دادی کۆبانی نه‌گه‌ن ئه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی له‌ کورد ده‌کرێت له‌ بێگانه‌ ناکرێت.

حیسام ده‌ستپێش چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر کۆبانیدا ده‌ڵێت " ئێمه‌ نابێت ته‌سورمان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وا بێ که‌ یه‌کم، سۆپه‌ر پاوه‌رێک بێت وه‌ دووه‌م ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تێک بێ، که‌ ئه‌م دوو دانه‌ ده‌توانێ تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بێت له‌ هه‌ر گه‌مه‌یه‌کی سیاسیدا، دیویکی تریان ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ پاش رووداوی شه‌نگاڵه‌وه‌، به‌ تاێبه‌ت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان جۆرێک له‌ پێدا چوونه‌وه‌ ده‌کات سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنانه‌ی له‌ بواره‌ سیاسیه‌کاندا. کاک حیسام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هیچ ئینسانێکی کورد، باشوری کوردستان بێت،رۆژهه‌ڵات بێ ، رۆژئاوا بێ، باکور بێ، له‌ هیچ کوێ دونیادا ئینسانێکی کورد بێ که‌ به‌ راستی گرنگی وه‌ یاخود سۆزێکی له‌ ناخی دڵه‌وه‌ نه‌بێ له‌گه‌ڵ کۆبانیدا، ئه‌مه‌ سه‌د در سه‌د باشوری کوردستان وه‌ به‌ تاێبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وێش ده‌گرێته‌وه‌. کاک حیسام ده‌شڵێت ته‌نها کاتێک ئێستا ده‌توانی یارمه‌تی ده‌ر بێ ئه‌وه‌یه‌ هێزی په‌که‌که‌ و هێزه‌ نزدیکانی ئه‌و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌وێته‌ رێکه‌وتن، بکه‌ونه‌ دانوستاندن".

XS
SM
MD
LG