هێشتاش شه‌ڕێکی قورس له کۆبانی به‌رده‌وامه و تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر شاره‌که.
ڕۆژنامه‌وان کۆماس شه‌هبازی ده‌ڵێت شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه تێرۆریستانی داعش به‌رده‌وام بوون له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر کۆبانی به‌ڵام یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل پاش شه‌ڕێکی قورس پاشه‌کشه‌یان پێکردن و ته‌رمی ده‌یان تێرۆریستیش له شوێنه‌کانی شه‌ڕه‌کان جێهێڵدرابوون.
ڕۆژنامه‌وان شه‌هبازی ده‌شڵێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان کاریگه‌ریی خۆیانیان هه‌یه به‌ڵام هێشتاش پێویسته زیاتر بکرێن و هاوکاری مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌ندرێته شاره‌که وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات هێشتاش به هه‌زاران که‌سی سیڤیڵ له کۆبانی ماون.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس کۆماس شه‌هباز کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: