هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت شه‌ڕ له کۆبانی قورسه و تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشیان ده‌ستپێکردووه.
ئاسیا عه‌بدوڵا ده‌ڵێت به‌رده‌وام پشتیوانی و یارمه‌تی ده‌گه‌یه‌ندرێنه تێرۆریستانی داعش و شاری کۆبانیش له‌ژێر گه‌مارۆیه‌کی تونددایه و ده‌شڵێت پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ڕێگه‌یه‌ک بۆ کۆبانی بکه‌نه‌وه تا ڕێ له کاره‌ساتێکی مرۆڤایه‌تی بگیرێت.
هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده له کۆبانیه‌وه ده‌دوا و ده‌ڵێت داعش هه‌موو چه‌که قورسه‌کانی له‌سه‌ر کۆبانی به‌کارهێناوه‌و ئێستاش به‌شێکی ئه‌و چه‌که قورسانه‌یان هێناوه‌ته ناو ئه‌و شوێنانه‌وه‌ی له ناو شاره‌که‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئاسیا عه‌بدوڵا ده‌شڵێت به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی له هێرشه ئاسمانیه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ڕوانین.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئاسیا عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: