ڕه‌وشی ئاڵۆزی شار و شارۆچکه کوردیـیه‌کانی تورکیا که‌م نه‌بووه‌ته‌وه و ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه له بنگۆل چه‌ند که‌سێـکی نه‌ناسراو له ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ته‌قه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی بنگۆل کردووه و له ئاکامدا به سه‌ختی برینداربووه، به‌ڵام جێگره‌که‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی که له‌گه‌ڵیدا بوون کوژراون.
له شاری عه‌نتابیش خۆپـیشـاندان بۆ پشـتیوانیکردنی له کۆبانی سـازکراوه، به‌ڵام که‌سانی نه‌ژادپه‌رست هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خۆپـیشـانده‌ران و له ئه‌نجامدا 4 گه‌نجی کورد کوژران و 20 ی دیکه برینداربوون.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له شـاری دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.