له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕه‌وشێکی نائارام و ناجێگیر هاتۆته ئاراوه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌هۆی داعشه‌وه، به‌ڵکو به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که‌شه‌وه. کۆماری ئیسلامی ئێران به نمونه، بێ له به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتی کردنی تێرۆریزم له‌لایه‌ن تارانه‌وه ڕه‌وشێکی ترسناکی له خاوه‌ر میانه‌دا هێناوه‌ته ئاراوه.
ڕۆژئاوا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ناودێر ده‌کات و هاوکات ئێرانیش مه‌ترسی و نیگه‌رانیه‌کانی خۆی له‌م ڕه‌وشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا هێناویه‌ته ئاراوه نه‌شاردۆته‌وه، به تایبه‌تیش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی که‌وانه‌ی شیعه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خستۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.
میوانی به‌رنامه:
خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان
ئێران مه‌ترسیه‌کی تریشی هه‌یه، دروستبوونی هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌شداری وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی وه‌ک شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب و قه‌ته‌ر نیگه‌رانی لای تاران هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ڕژێمه‌که‌ی سوریا و له ده‌می ئه‌گه‌ری ڕوخانیدا وه‌ک ئێرانیه‌کان بیری لێده‌که‌نه‌وه ده‌بێته مایه‌ی تێکدانی ئه‌و که‌وانه شیعه‌ییه‌ی خۆیان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن.
ئێستا دوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن، کۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت. کامیان ده‌بنه مه‌ترسی بۆ ئه‌وی تریان؟ شیعه‌گه‌رایی ئێرانیه‌کان یان سوننه‌گه‌رایی خه‌لیفه‌کان؟
کورد له نێوانیاندایه، چۆن ده‌توانێت هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت و نه‌بێته به‌شێک له‌و ناکۆکیانه و ڕێگربێت له‌وه‌ی چاڵدێرانێکی تر ڕووبداته‌وه؟
ئایا کورد ده‌توانێت ئه‌م ڕه‌وشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربێنێت؟ چۆن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه: