له‌ئاکامی پێکدادانه‌کانی نێوان پۆلیسی تورکیا و خۆپێشانده‌ره کورده‌کان به‌لایه‌ن که‌م 12 که‌س کوژران له خۆپیشاندانه‌کانی رۆژی سێشه‌ممه ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران داوایان له حکومه‌تی تورکیا کرد به‌هانای کورده‌کان بچێت له باژێری کۆبانی که له‌لایه‌ن میلیشێکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه هیڕشێکی سه‌ختی له‌سه‌رکراوه.
جێی باسه 8 له کوژراوه‌کان له شاری دیاربه‌کر له باشووری تورکیا گیانیان له‌ده‌ستدا، هاوکات ژماره‌که‌ی تر له مۆش و سیرت و باتمان کوژران.
په‌رله‌مانی تورکیا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌کارهێنانی هێزی دژ به میلیشێکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و سوریا ، به‌ڵام له‌شکر هێشتا له‌سنووره‌کان نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له باژێری کۆبانێ له سوریا.
شه‌ڕکه‌ره کورده‌کان له کۆبانێ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که به‌ڕه‌نگاری میلیشیا توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یا داعش بونه‌ته‌وه که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌که‌دا بگرن. سه‌رۆك کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئۆردۆغان له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند کۆبانێ خه‌ریکه ده‌که‌وێته ده‌ستی داعشه‌وه.