فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان هێرشی خۆیان بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له ده‌وروبه‌ری شـاری کۆبانی چڕکردووه‌ته‌وه و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه دوایـین هێرشیان له کاژمێر 2:30 ی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی کۆبانی بوو.
زارا مستۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له دوایـین زنجیره بۆردومانیان له شوێنه‌کانی داعشیان داوه له‌سه‌ر به‌رزایـیه‌کانی مشته‌نوری نزیک کۆبانی و هه‌روه‌ها له نزیک ترمیک که 2 کیلۆمه‌تر له باشوری کۆبانیـیه‌وه دوره له‌گه‌ڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی باکوری کۆبانیش. ده‌شڵێت ئاگر و دوکه‌ڵی چڕ له‌و شێونانه به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانرێت زیانه‌کانی داعش چی بوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هێرشه‌کان کاریگه‌ریـیان هه‌یه و یارمه‌تی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ی داوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا.
پاشـان گوتی به‌هۆی تۆپـبارانی داعش بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که مناری مزگه‌وتی شه‌ریعه گولـله تۆپـێـکی به‌رکه‌وتووه و داڕماوه.
هه‌روه‌ها زارا مستۆ گوتی ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی شه‌مس ئه‌لشه‌مالی سه‌ر به له‌شکری ئازادی سوریا و به‌ره‌ی کورده‌کان که به "جه‌بهه‌ت ئه‌لاکراد" ناسراون گه‌یشتوونه‌ته کۆبانی و ئێسـتا له شه‌ڕدان له دژی داعش.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕی توند له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی به‌رده‌وامه.