کاردانه‌وه‌کان بۆ کۆبانی به‌رده‌وامه و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌شداره له‌و که‌مپینانه‌ی بۆ به‌ته‌نگه‌وه چوونی کۆبانی و هه‌روه‌هاش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێن.
له شاری سنه ژماره‌یه‌ک چالاکوان ده‌ستیان کردووه به مانگرتن له خواردن وه‌ک به‌شێک له که‌مپینی "با کۆبانی له بیر نه‌که‌ین".
ئیجلال قه‌وامی، چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ یه‌کێکه له به‌شداربووانی ئه‌م مانگرتنه له خواردن که تا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تیه فارسه‌کانیش به‌شدارییان له‌م که‌مپینه‌دا کردووه و ده‌شڵێت له شار و شارۆچکه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شوێنه‌کانی تری هه‌رێمه‌که و جیهانیشه‌وه پشتیوانیه‌کی زۆر له‌م که‌مپینه ده‌که‌ن و ئێستا نه‌ک هه‌ر وڵاتانی جیهان به‌ڵکو کۆماری ئیسلامیش هه‌ست به مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه ده‌کات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز قه‌وامی ده‌شڵێت مه‌خابن میدیای ئێرانی به شێوه‌یه‌کی گونجاو ڕووماڵی ئه‌م که‌مپینه‌ی نه‌کردووه و ده‌شڵێت تا ئێستا که‌مپینه‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه له میدیای وڵاته‌که‌دا له ده‌مێکدا که‌مپینه‌که پشتیوانیه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که بۆ داعش شه‌رمه‌زار ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: