Accessibility links

سیامه‌ند موعینی: پژاک له‌ رووی مه‌عنه‌وی و نیزامی‌ ئاماده‌گی خۆی ده‌ربریوه‌ و له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕێشدا له‌ رۆژئاوا به‌شداری کردووه‌

  • Jani Diylan

Siamand Moeini سیامه‌ند موعینی

Siamand Moeini سیامه‌ند موعینی

سیامه‌ند موعینی: پژاک له‌ رووی مه‌عنه‌وی و نیزامی‌ ئاماده‌گی خۆی ده‌ربریوه‌ و له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕێشدا له‌ رۆژئاوا به‌شداری کردووه‌

کۆبانی له‌ ژێر ئاگر بارانه‌کانی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه‌ و به‌رخۆدان به‌رده‌وامه‌، ئاخۆ ره‌و‌ته‌که‌ به‌ چ ئاقارێکدا ده‌روات؟

کاک سیامه‌ند موعینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره‌ باری کۆبانی به‌ هۆێ فیشارێکی زۆری هێڕشی تیرۆریستانه‌ی داعش، له‌ بارێکی نه‌ ئاساییدایه‌، له‌ بارێکی تاێبه‌تی که‌ له‌وێدا به‌رخۆدانێکی گه‌له‌ری، به‌رخۆدانێکی خه‌ڵك له‌وێ له‌ ئارادایه‌ و به‌ هوموو شێوازیکه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه ‌ده‌ده‌ن که‌ هێڕشه‌کانی گروپی تیرۆریستی داعش وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ و پارێزکاری له‌ که‌رامه‌ت و ئازادی و له‌ به‌هاکانی گه‌له‌که‌مان له‌ رۆژئاوا و به‌ تاێبه‌ت له‌ کۆبانی بکردرێ، داعش هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات کۆبانی ته‌سلیم بکرێت، به‌ڵام گه‌لی ئێمه‌ له‌ به‌رخۆدانێکی گه‌له‌ریدایه‌ به‌ پیر و جوانیه‌وه‌ و بێگومان له‌ کۆتاییدا به‌ سه‌ر تیرۆریستاندا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن. کاک سیامه‌ند ده‌شڵێت پژاک به‌ هه‌موو شێوازێک پشتێوانی خۆێ له‌ رۆژئاوا ده‌ربریوه‌ و هێزی نیزامی" یه‌ره‌که"‌ که‌ هێزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌، هه‌م له‌ بواری مه‌عنه‌ویه‌وه‌ وه‌ هه‌م له‌ بواری نیزامیشه‌وه‌ له‌ ده‌ستپێکه‌وه‌ ئاماده‌گی خۆێ ده‌ربریوه‌ و توانیوه‌تی له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕێشدا به‌شداری بکا".

XS
SM
MD
LG