Accessibility links

ئاسۆس هه‌ردی: داعش سوودله‌ قه‌ێرانیه‌کانی ناوچه‌که‌ وه‌رده‌گرێ بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت

  • Jani Diylan

نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی

نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی

ئاسۆس هه‌ردی: داعش سوودله‌ قه‌ێرانیه‌کانی ناوچه‌که‌ وه‌رده‌گرێ بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت

هه‌ر وه‌کو باس ده‌کرێت یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ سه‌رچاوه‌ گرنگه‌کانی داهاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌وته‌، وه‌ ئه‌و نه‌وته‌ش که‌ له‌ عێراق و سوریا به‌ ده‌ستیان ده‌که‌وێت ره‌وانه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن. ده‌وله‌تی ئیسلامی – داعش چۆن پێی ده‌کرێت وا به‌ ئاسانی ئه‌و نه‌وته‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بکات؟

رۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"سوریا خۆێ له‌ قه‌ێرانیدایه‌ وه‌ پێویستی به‌ فرۆشی نه‌وت هه‌یه‌، هه‌م بۆ خۆێ وه‌ هه‌م فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ ده‌ره‌وه‌، تورکیاش که‌م و کۆریه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌، له‌ کاتێکدا ناچاره‌ له‌ بازاره‌کانی جیهان به‌رمیلیکی نه‌وه‌ت به‌ سه‌ره‌وه‌ی 100 دۆلار بکڕێ، ئه‌توانێ له‌ داعشی بکڕێ به‌ 25 دۆلار وه‌ یاخود که‌متر.کاک ئاسۆس هه‌ر وه‌ها ده‌لێت له‌م دواییانه‌دا رۆژنامه‌کانی تورکیا به‌ دوور و درێژی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نووسیویانه‌، ته‌نانه‌ت ڤیدیۆ و وێنه‌یه‌کی زۆریانیش بڵاو کرده‌وه‌ له‌و بۆریانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی له‌ نێوان تورکیا و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی داعش دایه‌ نه‌وت ده‌گوازنه‌وه‌. کاک ئاسۆس ده‌شڵێت ئه‌م باره‌ ئاڵۆزه‌ی که‌ ناوچه‌که‌ تیایه‌تی ، ئه‌و قه‌ێرانه‌ سایاسی و عه‌سکه‌ریه‌ وه‌ دۆخی ئابوری به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م وڵاتانه‌ کارێکی وای کردووه‌ که‌ داعش بتوانێ سوود له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ وه‌ربگرێ و نه‌وته‌که‌ی خۆێ بفرۆشی و سه‌رچاوه‌یه‌کی داهاتی باشی ده‌ست که‌وێ".

XS
SM
MD
LG