واپـێده‌چێت کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆیان بۆ که‌وتنی شاری کۆبانی به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه ئاماده‌بکه‌ن، ئه‌مه‌ش به بڵاوپـێـکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری پـۆلیسی دژه ئاژاوه له چه‌ند گوندێـکی نزیک سنوور تاوه‌کو ڕێگه له کورده‌کانی وڵاته‌که‌یان بگرن له‌وه‌ی له سنووره‌کان نزیک نه‌که‌ونه‌وه. هه‌روه‌ها په‌یامنێرانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان له به‌رزایـیه‌کی نزیک سنوور دورخستووه‌ته‌وه که لێوه‌ی کۆبانی دیاره.
جه‌یم ده‌تمه‌ر له ناوچه‌ی سروجی سه‌ر سنووری نزیک کۆبانی ڕاپـۆرتی ناردووه و به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
وه‌ها پـێده‌چێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نزیک بـبنه‌وه له داگیرکردنی شاری کۆبانی نزیک سنووری تورکیا له سوریادا پاش سێ هه‌فته له شه‌ڕ و پـێـکدادان و ئه‌و به‌رگریـیه‌ی کوردی سوریا له‌م شاره‌یان ده‌کرد به‌و چه‌که که‌م و کۆنانه‌ی پـێـیانه.
دوێنێ شه‌و تێرۆرسـتانی داعش ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر به‌رزایـیه‌ک که ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر شاره‌که‌دا و دوو ئاڵای ڕه‌شیان داکوتاوه و به زمانی عه‌ره‌بی له ئاڵاکان نووسراون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جه‌نگاوه‌رانی کورد ڕایانگه‌یاندووه توانیویانه توندڕه‌وانی داعش دوربخه‌نه‌وه و کۆنترۆڵی ئه‌و به‌رزایی‌یه ستراتیژیـیه بکه‌نه‌وه و داعشیان دورخستنه‌وه له‌وه‌ی بگه‌نه ناوجه‌رگه‌ی شاره‌که.
ئیبراهیم بنجی که ئه‌ندامێـکی کوردی په‌رله‌مانی تورکیایه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی" چه‌کدارانی داعش له ئێسـتادا کۆنترۆڵی باشوری شاره‌که‌یان کردووه و باکوریش له ده‌سـتی یه‌په‌گه‌دایه."
شه‌ڕه‌کان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا زۆر قورس بوون. خانمه جه‌نگاوه‌رێـکی کورد که دایکی دوو منداڵه به ته‌نیا هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ک له جیهادیـیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی و به‌ر له‌وه‌ی خۆی به تێرۆرسـته‌کاندا بته‌قێنێته‌وه ژماره‌یه‌ک هه‌نارۆکیشی تێگرتوون وه‌ک سه‌رچاوه کوردیـیه‌کان باسی ده‌که‌ن. جیهادیـیه‌کان وێنه‌ی خۆیان بڵاوکردووه‌ته‌وه و سه‌ری بڕاوی ژنانی کوردیان به‌ده‌سـته‌وه گرتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک بڕوای خۆیان نیشـان ده‌ده‌ن که شاری کۆبانی له‌سه‌ر لێواری که‌وتنه ده‌سـتی توندڕه‌وانی داعشه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا داوایان له میدیاکارانی خۆیان کردووه 2 کیلۆمه‌تر له‌و شوێنه‌ی لێـین بکشێنه‌وه.
پـۆلیسی تورکیا که‌وتووه‌ته دانانی به‌ربه‌سـته‌کان له گونده‌کانی نزیک سـنووره‌وه، به‌ڵام هێزه‌کانی پـۆلیس فه‌رمانیان نه‌داوه به دانیشـتوان بۆ چۆڵکردنی هه‌موو گونده‌کان، وه‌لێ ته‌واوی هه‌وڵه‌کانیان ڕێگه‌گرتنه له‌و سه‌دان کورده‌ی به لێشـاو له ناو سه‌رانسه‌ری تورکیا چوونه‌ته ناوچه سـنووریـیه‌کان بۆ نیشـاندانی هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ کوردی کۆبانیدا و هه‌روه‌هاش ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو دڵیـیه‌ی تورکیا هه‌یه‌تی بۆ به‌شـداری له‌شـکری دژی داعش له کۆبانی.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان، واته په‌که‌که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ئیمرالیـیه‌وه ئاگاهی داوه که کۆتایی به پـرۆسه‌ی ئاشـتی ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو کۆبانی بکه‌وێته ده‌سـتی داعش.
چالاکوانانی سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوتووه شه‌ڕی 30 سـاڵه‌ی کورد له ناو تورکیادا هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه ئه‌گه‌ر کۆبانی بکه‌وێته ده‌سـتی داعش.
چالاکوانێـکی تری سه‌ر به په‌که‌که هاوڕایا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا که پـێویسته پـرۆسه‌ی ئاشتی کۆتایی پـێبێت و هه‌روه‌هاش لۆمه‌ی حکومه‌تی تورکیا ده‌کات که نه‌چوو به ته‌ن کۆبانیـیه‌وه.