زارا مستۆ به‌رپرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن داعش ئاڵای خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی به‌رزکردووه‌ته‌وه و گوتی داعش له ئێسـتادا له دوری یه‌ک کیلۆمه‌تر له گوندێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کۆبانیـیه.
پـێشـتر ڕۆژی دووشه‌ممه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌ر ڕایگه‌یاند که‌وا تیمی ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌که‌یان له‌سه‌ر سنووری تورکیا ئاڵایه‌کیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی چوار نهۆمی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کۆبانی بینیوه که پـێده‌چێت ئاڵای داعش بێت.
هه‌روه‌ها ڕۆیته‌رز گوتی ئه‌فسه‌رێـکی تورک که نه‌یوستووه ناوی خۆی ئاشـکرابکات پـشـتڕاستی کردووه‌ته‌وه ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌رزکراوه‌ته‌وه هی داعشه.
به‌ڵێن سـاڵح وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ زارا مستۆ ئه‌نجامداوه.