Accessibility links

عه‌بدوڵا حیجاب: به‌شێک لە هێزه‌کانی ئێمه‌ پلانه‌کانی دوژمن ناخوێننه‌وه‌

  • Jani Diylan

 Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

عه‌بدوڵا حیجاب: به‌شێک ل هێزه‌کانی ئێمه‌ پلانه‌کانی دوژمن ناخوێننه‌وه‌

کاک عه‌بدوڵا له‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ی فه‌ێس بوکه‌که‌ێدا به‌ شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاریه‌وه‌ یان ته‌نز ئامێز ده‌نووسێت" تورکیای" دۆست و دڵسۆزی" کورد لە مێژە هەوڵ دەدا کە کوردی هەژار بە جێگایەک بگەیەنێ، بەڵام پ ک ک ڕێگای نادا"

کاک عه‌بدوڵا له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و نووسینه‌ ده‌ڵێت" به‌ بروای من ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر، ده‌وڵه‌تانی داگێرکه‌ر هه‌موو پلانه‌کانیان له‌ دژی فیکر و حزر و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌ له‌ودا گومان نییه‌، کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ خۆشماندا ستراتیژیه‌تێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وایه‌تیمان نییه‌، ئه‌وه‌ی که‌ من لێ ناره‌حتم، به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنم شێوه‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌که‌ له‌ ناو به‌شێک له‌ هێزه‌کانی ئێمه‌دا، له‌ ناو به‌شێک له‌ تاکه‌کانی ئێمه‌دا که‌ پلانه‌کان دوژمن ناخوێننه‌وه‌ وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک سیاسه‌تێک به‌رێوه‌ ئه‌به‌ن یان زهنیه‌تێک به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن که‌ گوایه‌ لایه‌نێکه‌ که‌ رێگره‌".

XS
SM
MD
LG