Accessibility links

مێز گرد: کۆبانی، داعش، تورکیا و خۆراگری کورد له‌ رۆژئاوا

  • Jani Diylan

Hatim Manbari. Hassan Judi

Hatim Manbari. Hassan Judi

مێز گرد: کۆبانی، داعش، تورکیا و خۆراگری کورد له‌ رۆژئاوا

ئه‌مرۆ کۆبانی له‌ بارێکی زۆر هه‌ستیار دایه‌ و بوه‌ته‌ نموونه‌یه‌ک له‌ به‌رخۆدان و تا ئێستا له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا خۆڕگری هه‌بوه‌. ئه‌مرۆ کۆبانی گه‌مارۆ دراوه‌، ئایا شیانی شکاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ هه‌یه‌؟

به‌شدارانی مێزگردی ئه‌م جاره‌مان کاک حاتم مه‌نبه‌ری لێکۆڵه‌ری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری وه‌ کاک حه‌سه‌ن جودی چاودێری کارو باری رامیاری.

حاتم مه‌نبه‌ری:

"خۆ نێوان قامیشلی و کۆبانی ده‌ریا نییه‌، یان قاره‌یه‌کی دیکه‌ی دونیا و کوره‌یه‌ک نییه‌، خاکێکه‌ که‌ پێکه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و نێوانه‌ داعشی لێه‌، ئه‌وان ئه‌گه‌ر لێره‌ نیازێک هه‌بێت، مه‌به‌ستێک هه‌بێت، توانایه‌ک هه‌بێت، به‌ره‌یه‌کی جددی له‌ به‌رامبه‌ر داعشدا بکرێته‌وه‌، داعش ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌ که‌ هه‌موو کۆکردوه‌ته‌وه‌ له‌ دوو به‌ره‌دا شه‌ری پێی ده‌کا، ئه‌مرۆش به‌ره‌ی یه‌کمی کۆبانیه‌، به‌ره‌ی دوه‌می ئه‌وه‌یه‌ که‌ له لای ‌ رومادیه‌وه‌ شه‌ر ئه‌کات، له‌ هه‌ر لایه‌ک له‌م شوێنانه‌دا به‌ پێی هه‌موو عه‌قل و شعور و ده‌رکێکی سه‌ربازی، هه‌ر هێزیک لو شوێنێکه‌وه‌ فیشاری بۆ هات ناچاره‌ هێزه‌که‌ی که‌م کاته‌وه‌ بینێری بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که‌ فیشاری زۆرتری له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر داعش هه‌ست به‌ مه‌ترسی له‌ ده‌ستدانی ئه‌و ناوچانه‌ بکات که‌ له‌ نێوان کۆبانی و به‌شه‌کانی دیکه ‌دایه، بێ هیچ گومانێک پاشه‌که‌شه‌ ده‌کات له‌ کۆبانی وه‌ ره‌نگه‌ تووشی شکه‌ستێکی زۆر گه‌وره‌ ببێ".‌‌

حه‌سه‌ن جودی:

راستی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 20 رۆژه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ و زیاتر له‌ دوو ساڵ و نیوشه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌ ئارادایه‌، به‌رخۆدانێکی مێژوییه‌، نه‌ک هه‌ر قه‌دری کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان به‌لکو قه‌ده‌ری ته‌وای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش له‌ خۆ ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی که‌ بتوانی له‌ رۆژئاوای کوردستاندا باڵا ده‌ست بێ به‌ قه‌ناعه‌تی من ده‌توانێ له‌سه‌ر کۆێ ره‌وتی رووداوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ گشتی و کوردستان و سوریا به‌ تاێبه‌ت هه‌ر وا باڵا ده‌ست بێت. کاک حه‌سه‌ن ده‌ڵێت هه‌ر وه‌ک ده‌زانن رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سه‌ر له‌ نوێ فۆرموله‌ ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌و ئامرازانه‌ به‌ کار ده‌هێبرێت بۆ فۆرموله‌ کردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و شێوه‌دان به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، هه‌موو هه‌وڵه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد له‌م فۆرموله‌ کردنه‌وه‌دا، له‌ شێوگرتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا جێگه‌ و پێگه‌ی نه‌بێ و قه‌واره‌ی نه‌بێ".

XS
SM
MD
LG