شاهیدحاڵه‌کان ده‌ڵێین میلیشێکانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی 6 سه‌ربازی عیراقیان له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی له پارێزگای ئه‌نبار کوشت ، له‌و شۆینه‌ی تا دێت ده‌ستکه‌وتی زیاتریان ده‌بێت سه‌ڕه‌رای به‌رفراوانبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هیڕشه‌کانی ئاسمانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا.
شاهیدحاڵه‌کان گوتیان سه‌ربازه‌کانی که یه‌کێکیان به جل و به‌رگی فه‌رمی سه‌ربازییه‌وه بوو و پێنجه‌که‌ی تریان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بوون، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌پاڵ دیوارێکدا ریزکران له‌باژاری هیت و فیشه‌ك به‌سه‌ریانه‌وه نرا. گوتیشیان چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌روه‌ها بنکه‌یه‌کی پولیسیان تۆپبارانکرد له هیت، که 140 کیلۆمیتر له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
شایانی باسه گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر هیت، که ئه‌وه‌ش دوواترین ده‌ستکه‌وتیانه له‌شه‌ڕی دژ به له‌شکری عیراق له پارێزگای ئه‌نبار. وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مریکاش هیڕشی ئاسمانی کردۆته سه‌ر مۆڵگه‌کانی گرۆپه‌که له ئه‌نبار.