Accessibility links

هێمن میران: ده‌مێکه‌ سه‌رنجم له‌سه‌ر په‌ێوه‌ندی تاک لایه‌نه‌ی باشوری کوردستان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا

  • Jani Diylan

هێمن میرانی : تورکیا له‌ ناوچه‌که‌دا سیاسه‌تێکی دوو سه‌ره‌ی هه‌یه‌

هێمن میرانی : تورکیا له‌ ناوچه‌که‌دا سیاسه‌تێکی دوو سه‌ره‌ی هه‌یه‌

هێمن میران: ده‌مێکه‌ سه‌رنجم له‌سه‌ر په‌ێوه‌ندی تاک لایه‌نه‌ی باشوری کوردستان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا

ئه‌گه‌ر جاران هه‌ر وا باس ده‌کرا که‌ تورکیا یارمه‌تی و هاریکاری گروپه‌ تیرۆریسته‌کان له‌ نێوانیان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌دات، ئێستاکه‌ جێگری سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان جۆ باێدن راشکاوانه‌ تورکیا له‌و کارانه‌دا تاوانبار ده‌کات.

هێمن میران خوێندکاری دوکتۆراه‌ له‌ زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ لیسته‌ر له‌ ئینگلستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هاوکاری وڵاتانی سه‌رده‌ستی ناوچه‌که‌ بۆ گرۆپانی تیرۆریست له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین تێبگه‌ێن، پێویسته‌ له‌ ساختاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تێبگه‌ێن، ناوچه‌یه‌که‌ که‌ پڕه‌ له‌ کێشه‌ی سیاسی، ئیتنی و ئاێینی که‌ ئه‌م وڵاتانه‌ بۆشکاندن و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیان، به‌ تاێبه‌تی بلۆکی ئێرانی شیعی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ بونه‌ته‌ هۆکاری پاڵپشتی کردنی هیلالی ئێرانی له‌ ناوچه‌که‌ و وڵاتانی سعودی و تورکیا زۆرتر رێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م وڵاتانه‌ شه‌ری خوۆیان له‌ رێگای ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ شکاندنی یه‌کتر، ئه‌ڵبه‌ته‌ به‌ڵگه‌ی درووست له‌به‌ر ده‌ست نییه‌ که‌ ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ چ شێوازێک به‌شدار بوونه‌ له‌ درووستکردن و پێگه‌یاندن و پڕ چه‌ککردنی گروپه‌ تیرۆریسته‌کان وه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌مۆیان رێکخراه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. کاک هێمن ده‌شڵێت له‌ سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی په‌ێوه‌ندیه‌کان ئاراسته‌ ده‌کات، وه‌ من خۆم به‌ تاێبه‌ت ده‌مێکه‌ سه‌رنجم له‌سه‌ر ئه‌و په‌ێوه‌ندیه‌ تاک لایه‌نه‌ هه‌یه‌ که‌ باشوری کوردستان له‌ رێ تورکیا به‌رێوه‌ی ده‌با که‌ ووته‌یه‌کی کوردی و ئینگکیزی هه‌یه‌ ده‌ڵێت "هه‌موو هێلکه‌کانی خۆت مه‌خه‌ره‌ ناو سه‌به‌ته‌ی ده‌وڵه‌تێک" ".

XS
SM
MD
LG