Accessibility links

حامید فه‌رازی: ده‌بێت کار بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی جیهانیان به‌ره‌و لای خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان رابکێشین

  • Jani Diylan

Hamid Farazi

Hamid Farazi

حامید فه‌رازی: ده‌بێت کار بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی جیهانیان به‌ره‌و لای خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان رابکێشین

ئه‌مرۆ وه‌کو کورد هه‌ر که‌سێک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ سه‌ر شان دایه‌ سه‌باره‌ت به‌ رۆژئاوای کوردستان، ئاخۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چیکردووه‌ و چی پێ ده‌کرێت بۆ به‌ هانا گه‌یشتنی کۆبانی و رۆژئاڤا؟

کاک حامید فه‌رازی ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکی راسته‌و خۆدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ وه‌کو کوردی رۆژهه‌ڵات له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی شه‌نگاڵ وه‌ هه‌ر وه‌ها کۆبانی له‌ مانگی رابوردوودا، له‌و رۆژانه‌شدا به‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی خۆمانی ده‌زانین و بێ کار دانه‌نیشتووین وه‌ پێمان وایه‌ ئه‌بێ هاو خه‌می و هاو سۆزی خۆمان به‌ نیسبه‌تی برا کورده‌کانمان له‌ پارچه‌کانی تری کوردستان، به‌ تاێبه‌ت له‌ کۆبانی ده‌رببرین. کاک حامید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ندێ کاری ترمان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی جیهانیان به‌ره‌و لای خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان رابکێشین و ئاگاداریان بکه‌ێنه‌وه‌ له‌و ئازاره‌ی که‌ ده‌ێکێشن، پێشه‌کی وه‌کو کێشه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تیانه‌ و دوواییش وه‌کو ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی که‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌مۆمانه‌".

XS
SM
MD
LG