سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکریی له له‌شکری ئازادی سوریا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ڕه‌وشێکی پڕ له کاره‌سات به‌سه‌ر کۆبانیدا دێت ئه‌گه‌ر هاتوو پیلانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ربگرێت.
ژه‌نه‌راڵ ئه‌بو ئیسماعیل سه‌رکرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزه‌کانی له‌شکری ئازادی سوریا له هه‌رێمی ڕقه ده‌ڵێت ده‌بێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و ده‌وڵه‌تی تورکیاش ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ دواکه‌وتن و به‌بێ چاوه‌ڕوانکردنی بڕیار فریا بکه‌ون چونکه وه‌ک ده‌ڵێت تورکیا هه‌ر به‌شداریه‌کی هه‌بێت له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وا ز ۆر گرنگ ده‌بێت له لێدانی داعش و پشتیوانی گه‌لی سوریا.
ئه‌م سه‌رکرده له‌شکرییه گله‌یی له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌و بنکانه‌ی داعش ده‌ده‌ن که چۆڵ و هۆڵن و هه‌تا ئێستاش هیچ به‌شدارییه‌کیان نه‌کردووه له‌و شه‌ڕانه‌ی ڕوویان داوه له کۆبانی و شوێنه‌کانی تریشدا.
ژه‌نه‌راڵ ئه‌بو ئیسماعیل ده‌ڵێت ڕه‌وشی کۆبانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی تری شه‌ڕیان تیادایه ئێجگار خراپه.
سه‌رکرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له هه‌رێمی ڕقه نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که باسیان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌م دواییه‌ی کردووه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا.
ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و جموجۆڵانه‌ی داعشدا له‌سه‌ر سنوری تورکیا به‌ڵام ئانکه‌ره هیچی نه‌کرد و هیچ هه‌نگاوێکیشی نه‌نا و ده‌شڵێت سه‌ری سوڕماوه له کاتێکدا ئه‌وه سنوری فه‌رمی وڵاتێکه که به‌پێی ڕێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نابێت بکرێته شوێنێکی له‌شکریی و به‌تایبه‌تیش هێزێکی دوژمنکارانه و هێزێکی تێرۆریست.
ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت "زۆر جێی مه‌خابنه، تورکیا له‌م شه‌ڕه‌دا هیوابڕاوی کردین هیچ پشتیوانیه‌کی نه‌کردین".
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ ئه‌بو ئیسماعیل سه‌رکرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له هه‌رێمی ڕقه، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: