Accessibility links

به‌رپرسێـکی کۆبانی: تورکیا هیچ هێرشی ئاسمانی له‌ دژی داعش ئه‌نجام نه‌داوه‌


چاودێران له‌سه‌ر سنووری تورکیا له‌ نزیک کۆبانی ده‌ڵێن دوکه‌ڵ له‌ شاره‌که‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ به‌یانیـیه‌وه‌ هه‌تا ئێواره‌ زیاتر له‌ سه‌د گولـله‌ تۆپ و خومپاره‌ی داعش له‌ ناو شاره‌که‌ی داوه‌.

ئیدریس نه‌عسان وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ کانتۆنی کۆبانی له‌ باره‌ی دوا پـێشـهاته‌کانی شه‌ڕ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ هه‌رسێ لای کۆبانی شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه‌.

ده‌شڵێت هه‌تا ئه‌م ساته‌ی وتووێژی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت تورکیا هیچ هێرشێـکی ئاسـمانی له‌ دژی داعش ئه‌نجام نه‌داوه‌.

XS
SM
MD
LG