سه‌رۆک وه‌زیری ئوسترالیا ڕایده‌گه‌ینێت له‌شکری وڵاته‌که‌ی ده‌بێته به‌شێـک له‌و هاوپه‌یمانێتیـیه‌ی شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یکات له عێراقدا.
تۆنی ئابۆت ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی کابینه‌ی حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی داوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسـمانی له عێراقدا و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراقیـیه و بۆ پـشـتیوانیشه له حکومه‌تی عێراق. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت وه‌ک به‌شێـک له بڕیاری یاسایی کابینه‌ی حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی داوه به ناردنی هێزی تایبه‌تی ئوسـترالیا بۆ عێراق و بۆ ڕاوێژکردن و یارمه‌تیدانی هێزه عێراقیـیه‌کان.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئوسترالیا ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ پاش بڕیاری یاسادانه‌رانی تورکیا بووه بۆ ڕێگه‌دان به له‌شـکری تورکیا هه‌تا بچنه ناو عێراق و سوریاشه‌وه و هه‌روه‌ها یاسادانه‌ران ڕێگه‌شیان داوه هێزه بیانیـیه‌کان له تورکیاوه ئۆپه‌راسیۆنی خۆیان دژی داعش بکه‌ن.
دێره‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌و فایله ده‌نگیـیه‌دایه.